حەیدەر عەبادی و عەممار حەكیم هاوپەیمانێتی سیاسیان راگەیاند

ليست هناك تعليقات

بەمەبەستی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق ، عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە و حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ ، هاوپەیمانێتی سیاسیان بەناوی هاوپەیمانێتی هێزی دەوڵەتی نیشتمانی راگەیاند و ئەو هاوپەیمانێتیەش لە لایەن عەممار حەكیم سەرۆكایەتی دەكرێت.

لەو بارەیەوە هاوپەیمانی نەسڕ و رەوتی حیكمە راگەیاندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە تێیدا ئاماژەیان بەوەدا ، ئەو هاوپەیمانێتیە نوێیە ژمارەیەك هێزی سیاسی تریش لەخۆدەگرێت و ئەوەشیان خستوەتەڕوو، ئامانجیان لەو هاوپەیمانێتیە نوێیە، دروستكردنی دەوڵەتی دامەزراوەیی و پتەوكردنی بنەماكانی یاسا و بڕیار و خزمەتكردنی كۆمەڵگە دەبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif