بەرپرسێكی كۆمسیۆن ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردن ئاشكرا دەكات

ليست هناك تعليقات

بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئێستا لە قۆناغی ڕیزبەندیكردنی ناوی پاڵێوراوەكانن بۆ دڵنیابوونەوە لێیان، دواتر دەنێردرێن لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ دڵنیابوونەوە لەشایستەییان.

جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ زیاتر لە یەك جار، لە پرۆسەكەدا دەنگدان ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە وردی و خێرایی و پاكی ئامێرەكان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو تاقیكردنەوەیە لە ناوەڕاستی مانگی تەموز ئەنجام دەدرێت و نەتەوە یەكگرتووەكان و دامەزراوە نێودەوڵەتیەكان بۆ ڕێكخستنی هەڵبژاردن و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕاگەیاندنەكان و نوێنەری حزبەكان و چاودێرانی ناوخۆیی ئامادە دەبن.

غلای روونیكردەوە، گرنگی كۆمسیۆن لەسەر پاكی و شەفافیەتی هەڵبژاردن دەبێت، ئەوەش لە ڕێگەی بەشداری پێكردنی سەرجەم ئەو دەنگدەرانەی كە كارتی بایۆمەتری و كارتی كورت مەودایان هەیە، كە كارتێكی پاك و پارێزراوە و ناتوانرێت هاك بكرێت، هەروەها ئامێرەكانی وردبینی و خێراكردنی ئەنجامەكان و سەرجەم ئامێرەكانی تر پرۆسەی هەڵبژاردن متمانە پێكراون و ناتوانرێت هاك بكرێن.

ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن ئاشكرایكردووە، لە ئێستادا لە قۆناغی ڕیزبەندیكردنی ناوی پاڵێوراوەكانن بۆ دڵنیابوونەوە لێیان، دواتر دەنێردرێن بۆ دەستەی نیشتمانی بۆ لێپێچینەوە و دادوەریی و دەستەی نەزاهە و بەڵگە و تاوان و وەزارەتی پەروەردە و فێركردن، ئەوەش لەپێناو دڵنیابوونەوە لەشایستەییان.

بڕیارە رۆژی 10ی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif