وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان جیاوازى نێوان پێوه‌رى میكانیكى و پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌بای ماڵان دەخاتەروو، بەمشێوەیەی خوارەوە:
پێوه‌رى میكانیكى ئاسایی ماڵان
- ته‌نها خه‌رجى كاره‌با تۆمارده‌كات و مێژوو و به‌روارى له‌سه‌ر نییه.
- بۆ پشكنین ده‌بێت بیكه‌یته‌وه و سه‌یرى بكه‌یت.
- ناتوانین له دووره‌وه په‌یوه‌ندیى پێوه بكه‌یت، له ناوه‌وه برێكه‌رى تێدانییه بۆ كوژاندنه‌وه.
- تۆماركه‌رى (Export و Import) تیادانییه.
- نا‌توانیت له دووره‌وه بیكوژێنیته‌وه.
- به ئاساندنى ده‌ستكارى ده‌كرێت و فێڵى تێدا ده‌كرێت.
- خوێندنه‌وه‌ى ڤۆڵتیه‌و ته‌یار و رووداوه‌كان تۆمار ناكات.
پێوه‌رى زیره‌ك
- به‌كارهێنانى كاره‌با تۆمار ده‌كات و به‌روارو كاتى له‌سه‌ره.
- ده‌توانێت (Export و Import) تۆمار بكات.
- پێویستى به‌سه‌یر كردن نییه.
- ده‌توانیت له‌دووره‌وه په‌یوه‌ندى به پێوه‌ره‌وه بكه‌یت و هه‌موو زانیارییه پێویسته‌كان (ڤۆڵتیه/ ته‌یار، فریكوێنسى) تۆمار ده‌كات.
- به ئاسانى ده‌توانیت داتا‌و زانیارى بۆ بنێریت و لێوه‌ربگریت و له هه‌ر كاتێكدا چ زانیارییه‌كت بوێت ده‌توانین لێی وه‌ربگیرێت.
- له‌ناوه‌وه برێكه‌رى تێدایه، ده‌توانیت له دووره‌وه بیكوژێنیته‌وه.
- زۆر به قورسى ده‌ستكارى ده‌كرێت و به هه‌ر ده‌ستكارى كردنێک سه‌نته‌رى زانیارییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق