هەڤاڵ ئەبوبكر، پارێزگاری سلێمانی بۆ سێ ڕۆژ دەبێت بە بانگهێشتی فەرمی بەرپرسانی ئیداری ئێران لەو وڵاتەیە ، ئەم سەردانە لە چوارچێوەی کاری هاوبەشیی کەلتوریی و ئابوریی و بازرگانیی و پیشەسازیی و دەرفەتەکانی وەبەرهێناندایە وک لە لێکتێگەیشتن نامەی نێوان پارێزگاکانی سلێمانی و کوردستاندا هاتووە.
لە كاتی سەردانەكەیدا بۆ كوردستانی ئێران کە لە ٢٣/٥/٢٠٢١ ئەنجامیداوە، هەڤاڵ ئەبوبكر لە هەژماری خۆی نوسیویەتی:
لەسەر بانگێشتنامەی فەرمیی بەڕێز ئەندازیار مورادنیا پارێزگاری کوردستان (سنە) لە کوردستانی ئێران، هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز مەهدی شوشتەری کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی؛ سەردانی شاری مەریوان و پارێزگای کوردستانمان کرد.
بەشێك لە چالاكیەكانی د.هەڤاڵ ئەبوبکر پارێزگاری سلێمانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران
# سەردانی شاری مەریوان و پارێزگای کوردستان
# بەشداریکردن لە کۆبونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی بەندەکانی لێکتێگەیشتننامەی هاوبەشی نێوان پارێزگاکانی سلێمانی و کوردستان
# سەردانی پڕۆژەکانی هێڵی ئاسنین و وێستگەی سەرەکیی شەمەندەفەری کوردستان لە شاری سنە کە هێڵی نێودەوڵەتیی و نیشتمانیی ئێران لە هەمەدانەوە بە سنەو مەریوان و باشماخەوە دەبەستێتەوە
# کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگاری کوردستان و جێگری پارێزگارو فەرمانگا پەیوەندیدارەکان؛ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مەترسییەکانی کەمئاویی و وشکەساڵیی و لە کۆبوونەوەکەدا داواکرا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ڕەچاوی دۆخی وشەساڵیی و قەبارەی گلدانەوەی ئاوی بەنداوەکانی سەر ئەو زێ و ڕوبارانە بکەن کە دێنە هەرێمی کوردستانەوە
# پارێزگاری سلێمانی بە هاوڕێیەتی پارێزگاری کوردستان و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و جێگری وەزیری دارایی و ئابوریی و کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و سەرۆکی شارەوانیی سنە و بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای کورستان، سەردانی پڕۆژەی کۆمەڵگای بازرگانیی سنە سەنتەر
# بە هاوڕێیەتی پارێزگاری کوردستان و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و جێگری وەزیری دارایی و ئابوریی و کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و سەرۆکی شارەوانیی سنە و بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای کورستان، سەردانی شەقامی پیادەڕەوی ناو ناوەندی بازاڕی شاری سنە..
# کردنەوەی پردی هەڵواسراوی ئاویەر لە شاری سنە
# بەشداری لە پەردەلادان و کردنەوەی پەیکەری لەخۆبوردن و بەرگریی کە بە بەرزی زیاتر لە بیست و دوو مەترو لەسەر شاخی ئاویەر دانراوە
# بەشداری و پێشکەشکردنی وتە لە کۆنفرانسی تایبەت بە ناوچەی ئابوریی ( پیشەسازیی بازرگانیی)ی تایبەتی شاری بانە.
# سەردانی فەرمانداریی شاری سەقز و کۆبوونەوە لەگەڵ فەرمانداری سەقزو یاریدەدەرەکانیدا و گفتووگۆ بارەی کشتوکاڵ و سامانی هەنگ و پیشەسازیی و بازرگانیی مەرزی سێڤ و فڕۆکەخانەی سەقز..
# دیدار و سەردانی هاوڵاتیان و کەسایەتیەکانی پارێزگای کوردستان و دەوروبەری
وێنە هەواڵی سێ ڕۆژی ڕابردووی پارێزگای سلێمانی لە جمهوری ئیسلامی ئێران
.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق