گەڕی دووەمی دیبلۆماسی نێچیروان بارزانی

ليست هناك تعليقات



بێستون هەورامی 

لەدوای ئەوەی سەرۆک(نێچیروان بارزانی)لەجەژنی نەورۆزی نەتەوەیماندا ، لەسۆنگەی هەستکردنی بەبەرپرسیاری نیشتما نی و نەتەوەییەوە بانگێشتی کۆی لایەنە کوردستانیەکانی بۆ کۆبونەوەیەک لەسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ، لەمەڕ چۆ نیەتی دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی نێوانیان و دواترش ، ڕوکردن لەبەغدا بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەمەڕ چۆنیەتی چارەسەرکردنی ، پرسەکانی بەغداو هەولێر کرد ، کۆی لایەنەکان لە٢٠٢١/٤/٨لەسەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆک(نێچیروان بارزانی)بۆ هەمان مەبەست کۆبونەوە .!!.

دوێنێ٥/٣و ئەمڕۆ٢٠٢١/٥/٤سەرۆک(نێچیروان بارزانی)گەڕی دووەم دانوستان و گفتوگۆی نیشتمانی لەگەڵ کۆی لایەنە کو ردستانیەکان لەبارەگای مەکتەبی سیاسیەکانیانەوە بە‌‌‌پەیامی برایەتی و پێکەوەژیان و یەکترقبوڵ کردن و پێکەوە هەوڵدان بۆ بەرژەوەندی ئەم وڵاتە پێکەوە کاربکەین دەستیپێکردو کۆ ی لایەنەکانی خستە بەردەم بەرپرسیاریێکی مێژوی و ئەخلا قیەوە لەمەڕ کۆتایهێنان بەپرسەکانی نێوانیان و کۆدەنگ کرد نیان لەبەرانبەر بەغداو بەرەنگاربونەوەی هەژمونی وڵاتانی نا وچەکە لەهەرێم ..!؟.

ئەم ئاماژەیە ئەگەرچی دەکرێ لای هەندێک نەیار بەدروشم خوێندنەوەی بۆ بکرێ بەڵام لای(نێچیروان بارزانی)ستراتیژ ێکی چەسپاوە بۆ ئەمڕۆو داهاتوش هەر کەس و لایەنێک ئەم هەرێمە بەڕێوەببرێت دەبێ لەپێناو بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی دا پەیڕەوی بکات ..!!.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif