هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و ناوەند ئامادەیی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەربڕیوە

ليست هناك تعليقات

هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ئامادەیی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەربڕیوە".

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەبەغدان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی 2021ی عێراق و لەمبارەیەشەوە، سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 31- 5- 2021 وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆ بۆتەوە وگفتوگۆیان لەبارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجەوەكردووە.

سەمیر هەورامی، دەشڵێت:" هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ئامادەیی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەربڕیوە".

وتیشی،"بڕیارە سەبارەت بە پرسی نەوت کۆبوونەوەی دیکە بکرێت بۆئەوەی راپۆرتێکی هاوبەش لەبارەی چەند مەلەفێک ئامادەبکرێت کە لە بودجەدا ئاماژەیان پێکراوە، لەوانەش دۆسیەی نەوت، راپۆرتی چاودێریی دارایی، راپۆرتی قەرزی تی بی ئای و دواتر راپۆرتەکە دەدرێتە هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ".

لەبارەی كیشەی بەردەم نەناردنی بودجەی هەرێم، سەمیر هەورامی رایگەیاند:" هیچ کێشەیەک نییە یاسای بودجە هەندێک ئەرکی خستووەتە سەرشانی وەزارەتەکانی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق و چاودێری دارایی و ئەوەش پێویستە هەردوولا جێبەجێیان بکەن و دواتر پشکی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت ئەو بابەتانەش ئێستا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif