وەزارەتی دارایی: موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، رۆژی دوو شەممە موچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رهگهزنامه دابەش دەکرێت. هاوکات، رۆژی سێشەممە موچەی هێزەکانی زێرەڤانی و لیواكانی نهوت و گاز دابەش دەکرێت .
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٥/٣١، موچەی موچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رهگهزنامه دابەش دەکرێت.
راشیگەیاند، رۆژی سێشەممەش رێکەوتی ١/٦/٢٠٢١، موچەی هێزەکانی زێرەڤانی و لیواكانی نهوت و گاز دابەش دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە رۆژانی ٢٥ و ٢٦ی مانگدا موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا. بڕیاربو حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشبکات، بەڵام لەم مانگەدا دابەشکردنی موچە دواکەوت. پەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی لەسەر دواکەوتنی دابەشکردنی موچە یەکتر تۆمەتباردەکەن.
لە کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی کوردستان پێشەوا ھەورامی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند تادوێنێ ئێوارە تەنھا داھاتی دوو پارێزگا گەڕاوەتەوە.
گەرچی پەرلەمانتارانی یەکێتی ئەوەیان رەتکردەوەو هۆکارەکەیان بۆ نەناردنی پارەی داهاتی نەوت و خاڵە سنوریەکان گەڕاندەوە، بەڵام ھێڤیدار ئەحمەد جەختیکردەوە لەو ٨٠ ملیۆن دۆلارەی دەبوو یەکێتی بینێرێت تەنھا ٣٨ ملیۆنیان ناردووە.
ھەر لەدانیشتنەکەدا عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان وتی، "تەنانەت بە لێبڕینی ٢١٪ـشەوە پارە نییە بۆ دابەشکردنی موچە، ئەمەش ئەنجامی نەبوونی پارە نییە بەڵکو ئەنجامی ئەو فەسادە مونەزەمەیە کە دەمێکە داوا دەکەین و چارەسەر نابێت."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق