دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر ئەندامی پێشووی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان
دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر ئەندامی پێشووی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت." ئەگەر بڵێم دۆخی دادگاکان و دادوەری لەهەرێمی کوردستان باشە ئەوا ڕاست ناڵێم دادگاكان سه‌ربه‌خۆ نیین، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ن، دەسەڵاتی دادوەری لەم دوواییەدا وەک پەرلەمانی لێهاتووە حیزبەکان بە دابەشکاری حیزب دادوەرەکان دادەنێن دادوه‌ره‌كان بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه پله‌باڵاكان واته (مناصب قضائی علیا) ڕێگه به‌حیزبه‌كان ده‌ده‌ن ئه‌مه شتێكی ناشیرینه به‌ڕاستی له‌به‌رئه‌وه خۆیان به‌قه‌رزاری ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه ده‌زانن من زۆرم پێ ناخۆش بوو وتم دادگایه‌ك ئه‌ندامه‌كانی به‌وجۆره بکه‌ن هه‌ر دادگا نه‌بێت باشتره، دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر دەشڵێت" ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ی چالاکوانان و ڕۆژنامەوانانی بادینان به‌وجۆره بۆم ڕه‌وانه‌كرابێت به‌تاوانی ڕه‌چاوناكه‌م به‌ڵكو به‌شتێكی زۆر ئاساییه ڕه‌چاوی ده‌كه‌م، دادوه‌رێك كه دادپه‌روه‌ر نه‌بێت خۆی ده‌زانێت وانییه و حوكمیشی له‌سه‌رده‌دات ئه‌وه شوێنی دۆزه‌خه."
"كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بیه‌وێت كه یاسا سه‌روه‌ر بێت و مافه‌كانی مرۆڤ بپارێزێت نابێت سیسته‌می هەواڵدەری نهێنی تێدا هه‌بێت "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا دادوەر عەبدولکەریم سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی بڕیارەکەی دادگای پێداچونەوەی هەرێم لەسەر پەسەندکردنی بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێر وتی" ئامانجمان له‌م قسه‌كردنه ته‌نها هێنانه‌دی دادپه‌روه‌رییه و سه‌قامگیری یاسا بێت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی خۆمان، ئه‌و بڕیاره‌ی كه ده‌رچوو له دادگای تاوانەکانی هه‌ولێر، وه دوای ئه‌وه دادگای پێداچوونه‌وه په‌سه‌ندی كرد به‌ڕاستی كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی یاسایی تێدا هه‌یه، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی هه‌ردوو دادگا، دادگای تاوانەکان پشتی پێبه‌ستووه و دادگای پێداچوونه‌وه‌ش په‌سه‌ندی كرد‌و وتی ته‌واوه پێكهاتوون له (مخبر سری) هه‌واڵده‌ری نهێنی ئه‌بێت مه‌علوم بێت سیسته‌می هه‌واڵده‌ری نهێنی له‌كاتی خۆی له یاسای بنه‌ماكانی دادبینی سزادانی عێراقیدا هاتووه كه ژماره(23) ی ساڵی 1977، سەردەمی ڕژێمی پێشوو ئه‌م نیزامه‌ی دانا، پێشتر له‌یاسه‌كه نه‌بوو به‌ڵام هه‌مواركرا ئه‌م سیسته‌مه دانرا، به‌ڕاستی ئه‌م سیسته‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه قبوڵ ناكرێت له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتی، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بیه‌وێت كه یاسا سه‌روه‌ر بێت و مافه‌كانی مرۆڤ بپارێزێت نابێت سیسته‌می وه‌های تێدا هه‌بێت به‌ڵام ئێمه له هه‌رێمی كوردستان هه‌تا ئێستا به‌پێی یاساش ئه‌و سیسته‌مه بهكارناهێنیین."
هەروەها ڕونیکردەوە" ئه‌م (هه‌واڵده‌ری نهێنی) یه كه له‌مادده‌ی (47) ی ئه‌و یاسایه‌ی ئاماژه‌م پێكرد له‌و یاسایه باسی ئه‌وه‌ده‌كات ده‌ڵێت كه‌سێك زانیاری هه‌یه، وه ئه‌و زانیارییه نایه‌وێت ئاشكرابێت له‌خۆی ده‌ترسێت توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه حه‌قی خۆیه‌تی به‌تایبه‌تی چه‌ند تاوانێك كه ڕووده‌دات وه‌كو (جرائیم امن دوله الخارجی والداخلی) وه‌ها تاوانێك كه جۆره‌كه‌ی سزادان بێت بۆی هه‌یه بێته‌پێش دادوه‌ری ڵێكۆڵینه‌وه بڵێت من نامه‌وێت ببمه شاهێد له‌م قهزیەیه هۆكاری خۆی هه‌یه و ده‌یه‌وێت ببێته هه‌واڵده‌ری نهێنی به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێت دادوه‌ر ئه‌و بڕیاره بدات، دادوه‌ر بیكاته هه‌واڵده‌ری نهێنی بڕیارێك ده‌رده‌كات كه دادوه‌ر زانی زانیاریه‌كه‌ی زۆر پته‌ون زۆر باشن و خزمه‌تی دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ن، وه هۆكاره‌كانیش پیشان بدات كه بۆچی ده‌یه‌وێت ببێته هه‌واڵده‌ری نهێنی و نه‌بێته شاهێد، دادوه‌ر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌رده‌كات و ده‌یكاته هه‌واڵده‌ری نهێنی، وتەی لای خۆی وه‌رده‌گرێت و تۆمارێكی تایبه‌تی هه‌یه و واژۆی ده‌كات به‌ڵام ناوه‌كه‌شی نانوسێت و ناسنامه‌كه‌ی ئاشکرا ناكات. ئێمه لای خۆمان كابرا ده‌بێته هه‌واڵده‌ری نهێنی له‌لایه‌نی لێكۆڵینه‌وه ده‌یكه‌ن له ئاسایش ده‌یكه‌ن له‌شوێنێكی دیكه‌یه،ئاماده‌یی ده‌كه‌ن دادوه‌ر هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه بڵێت ئه‌مه قبوڵناكه‌م یه‌كسه‌ر لای دادوه‌ر ئیفاده‌ی وه‌كو هه‌واڵده‌ری نهێنییه، بێگومان ئێمه ده‌بێت ڕه‌چاوی بنه‌ما یاساییه‌كان بكه‌ین چۆن كه‌سێك بكه‌ینه هه‌واڵده‌ری نهێنی! وه ئایا ئه‌م سیسته‌مه‌ی هه‌واڵده‌ری نهێنیه‌ی ئێمە به‌وشێوه‌یه كردوومانه!"
وتیشی" خاڵی دووه‌م ئیفاده‌ی هه‌واڵده‌ری نهێنی وه‌كو "قه‌رینه‌یه‌ك" وه‌رده‌گیرێت چونكه به‌بێ سوێند ئیفاده ده‌دات نابێت دادگا زۆر پشتی پێ ببه‌ستێت به‌تایبه‌تی ئێستا ئه‌م سیسته‌مه ناگونجێت له‌گه‌ڵ ده‌ستور چونكه تۆمه‌تبار بۆی هه‌یه لهدادگار ئاماده‌بێت و موناقه‌شه‌ی هه‌موو شاهێده‌كان بكات و پرسیاریان لێ بكات به‌ڵام تۆمه‌تبار ئه‌م هه‌واڵده‌ری نهێنییه نابینێت."
دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر جەختیکردەوە" (مخبر سری) واتە هەواڵدەری نهێنی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی نییه و وه‌كو قه‌رینه‌یه‌ك وه‌رده‌گیرێت كه له‌مادده‌ی (213) ئاماژه‌ی پێكردووه له‌یاسای بنه‌مای دادبینی سزایی ژماره (23) ی ساڵی 1977، ئه‌مه سه‌باره‌ت به هه‌واڵده‌ری نهێنی."
"قەرائین بەتەنها خۆی بەهای نیە "
ئەو دادوەرەی پێشووی دادگای پێداچوونەوە ئاماژەی بە هۆکاری دووەم کرد کەدادگای پێداچوونەوە پشتی پێ بەستووە بۆ پەسەندکردنی بڕیارەکەی دادگا لەو ڕوەوە وتی" بێینه‌سه‌ر( قهرائین)- بەڵگەی دووەمی گریمانەیی به‌ڵگه‌ی دووه‌می كه پشتی پێ به‌ستبووه، (محاضره) ئه‌وانه‌ی كه له مۆبایله‌كانیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ندێك مه‌سه‌له‌یه كه بینراوه هه‌تا دوایی ئه‌مانه‌ش به‌هه‌مان شێوه هه‌ر به قهرائین ڕهچاودهكرێن، وه ئه‌م قهرائینانهش دادگا بۆی هه‌یه پێی وه‌ریبگرێت یان پێی وه‌رنه‌گرێت به‌تایبه‌تی كه ئێمه چهندجۆرێك قهرائینمان هه‌یه، قهرائینی ساده‌مان هه‌یه واته (قرائین غیر قاطع) ، وه (قهرائینی قاطع)مان هه‌یه قهرائینی قاطع په‌یوه‌ندی تۆمه‌تبار به‌تاوانه‌كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستی ده‌كات له‌كاتێكدا (قرائین غیر قاطع) ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نییه ڕاسته‌وخۆ نییه كه‌واته دادگا ده‌بێت له‌سه‌ر قهرائین زۆر وه‌زن دانه‌نێت له‌عورفی قه‌زائیی ئێمه ده‌بێت به‌ڵگه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌سته‌به‌ربێت و شاهیده‌كان هه‌بێت دانپێدانانی تۆمه‌تبار هه‌بێت ئینجا قهرائینهكانیش ده‌خه‌ینه پاڵیه‌وه به‌ڵام ته‌نها قهرائین خۆی به‌های نییه. كۆنوسی دادگا به‌ڕاستی من لام سه‌یره ئه‌و كۆنوسی دادگایه ده‌بێت تۆمه‌تبار ده‌رفه‌تی پێ بده‌یت موناقه‌شه‌ی محازه‌ره‌كان بكات ده‌بێت دادگا تێی بگه‌یه‌نێت كه له‌فڵان بابه‌ت ئه‌وا هاتووه پێی بڵێت تۆ رات چییه؟ دان به‌مانه دهنێنیت یان دانی پێداناهێنیت؟ چی به‌ڵگه‌یه‌كت هه‌یه بیسه‌لمێنیت له‌بڕیاره‌كه‌دا نه‌مانبینیووه دادگا به‌وكاره هه‌ستابێت! ده‌بێت دادگا له‌كاتی دادگایی كردن ئاماژه به‌وه بكات به تۆمه‌تبار بڵێت فڵان شت و فڵان شت له‌سه‌ر تۆیه و بۆت هه‌یه موناقه‌شه‌ی بكه‌یت و شتی ترت هه‌یه بیسه‌لمێنێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ؟ ئه‌مه نه‌كراوه."
" دانپێدانانەکان "
دادوەر حەیدەر عەبدولکەریم ئاماژەی بە بڕگەیەکی تر لەهۆکارەکان کرد لەدەرچوونی بڕیارەکەی دادگا کە باسی لە دانپێدانانی تۆمەتباران کردبوو، لەو ڕووەوە دەڵێت" له‌كاتێكدا یاسا زۆر سەنگ و قورسایی بۆ دانپێدان داده‌نێت له‌مادده‌ی (218) له یاسای بنه‌ماكانی دادبینی سزایی عێراقی مه‌رجێكی داناوه و ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌و دانپێدانه ئه‌نجامی (اكراه) واته زۆرلێكردنی مادی و مه‌عنه‌وی نه‌بووبێت، تۆمه‌تباره‌كان له‌كاتی دادگایی كردن وتیان ئێمه ئهشكهنجهدراوین كه‌واته ده‌بێت ئه‌م ده‌قه جێبه‌جێ بكه‌ن كه دادگا هه‌واڵێكی بۆ هات تۆمه‌تباره‌كه ده‌ڵێت ئهشكهنجهدراوم پێویسته له‌سه‌ر دادگای سزادان و ئه‌ندامه‌كانی به‌تۆمه‌تباره‌كه بڵێن چۆن ئهشكهنجهدراویت؟ ئهشكهنجهكهت مادییه یان مه‌عنه‌ویه؟ كه وتی مادییه، ده‌بێت پێی بوترێت له‌كوێ دراویت؟ بۆنموونه ده‌ڵێت له‌پشتم یان له‌ملم یاخود له‌ده‌ستم، شوێنه‌كه‌ی پیشان بدات كه شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه هه‌یه یان نییه، ئه‌مانه هیچی نه‌كراوه، ئه‌گه‌ریش وتی زۆرلێكرنهكه مه‌عنه‌وییه (واتە لەژێر هەڕەشەکردن بەجۆرێک لەجۆرەکان کە کەسەکە بکەوێتە ژێر فشاری دەروونی) ئه‌وكاته ده‌بێت دادوه‌ر بڵێت به‌ڵگه‌ت هه‌یه بۆم بسه‌لمێنیت؟ ده‌بێت گوێ له‌قسه‌كانی بگرن و ده‌رفه‌تیشی پێ بده‌ن ئه‌و وهقائیعانهی بۆ بسه‌لمێنێت، دادگایكردنی دادپه‌روه‌ر به‌وجۆره ده‌بێت."
دادوەر عەبدولکەریم دەشڵێت" بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی خۆمان باسی هه‌واڵده‌ری نهێنی ده‌كات ده‌ڵێت دادگا قه‌ناعه‌تی پێی هه‌بووه ڕاسته، باسی (قهرائین) كان ده‌كات ده‌ڵێت ڕاسته، ده‌چێته‌سه‌ر دانپێدانانه‌كه ده‌ڵێت ئه‌م ئینكارهی كه كردوویانه له‌دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر قبوڵ نییه چونكه دانپێدانانه‌كه‌ی كه كاتی خۆیان كردوویانه به‌بێ زۆلێكردن بووه، یان له دادگای تاوانه‌كان لێكۆڵینهوهیكراوه كه به‌بێ زۆر لێكردنكراوه؟ ئه‌م بیانووه له‌كاتێكدا ده‌بێت دانپێدانانه كۆنه‌كه وه‌رده‌گیرێت نه‌ك قسه تازه‌كانیان ئه‌گه‌رهاتوو هه‌مان تۆمه‌تبار له‌پێشدا دانپێدانانی كرد به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی وته‌مان لێوه‌رگرت دادوه‌ر وته‌كانی نوسی له وته‌ی دووه‌مدا به‌جۆرێك (تناقض) دژبه‌یه‌كی تێدا هه‌یه، ئه‌و دژبه‌یه‌كه تۆزێك دۆخه تێكده‌دات ئه‌وكاته ده‌ڵێن دانپێدانانه‌كه‌ی پێشووی سه‌ره‌كیه چونكه له‌كاتێكدا ئه‌و دانپێدانانه‌ی كردووه نزیك ڕووداوه‌كه بووه."
پێشتر مامۆستا ڕووگەش جەباری خێزانی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندبوو" پێشتر شێروان لێی پرسیم ئەوکاتەی لای من ڕۆیشتیت هیچ هەڕەشەیەکت لێکراوە پێم وت نا، ئنجا ئێستا تێدەگەم بۆ لێی پرسیم چونکە هەڕەشەیان بەمن لێکردبوو تابەزۆر دانپێدانانی پێ واژۆ بکەن."
لای خۆیەوە دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر وتی" واته لێره زۆركردنێكی مه‌عنه‌وییه پێویست بوو له‌سه‌ر دادگای تاوانه‌كان ژنه‌كه‌ی بهێنایه گوێی لێ ڕابگرن بزانن چی ده‌ڵێت نه‌ك من بڵێم بڕۆ قسه‌كانت هیچ به‌هایه‌كی نییه، یاسای بنه‌ماكانی سزادان له دانپێداناندا به‌پێی مادده (218) مه‌رجی بۆ داده‌نێن كه به‌هۆی زۆرلێكردنی ماددی و مه‌عنه‌ویه‌وه نه‌بووبێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڵێت من زۆلێكردنی مه‌عنه‌وی هه‌بووه له‌سه‌رم كه‌واته من ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا بكه‌م كه دادگای تاوانه‌كان بم، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه نه‌كراوه."
دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر ئاماژەی بە نمونەیەک کرد کە کاتی خۆی دادوەر بووە چۆن ئەو دانپێدانانەی ڕەتکردۆتەوە کە لەژێر زۆرلێکردندا واژۆ کراون "من كه دادوەر بووم كه‌س هاتووه وتویه‌تی جه‌نابی دادوه‌ر من دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بووم و ده‌موچاوی تۆمهتبارهكهم بینیووه سوور بۆته‌وه وتومه ئه‌وه بۆ سوربۆته‌وه وتویه‌تی لێیانداوم یه‌كسه‌ر مفهوهزهكهم هێناو وتم تۆ لێتداوه وتم ئه‌گه‌ر دانی پێداده‌نێت یان گوێ له به‌ڵگه‌كان ده‌گرم وتم من ئه‌و وته‌یه وه‌رناگرم جارێكی تر وته‌ی وه‌ربگرن."
" حه‌زم ده‌كرد دادگا دڵی فراوانتربووایه و دادوه‌ره‌كان زیاتر سنگ فراوان بوونایه "
واتە پڕۆسەی دادگایی کردنەکە دادگایی کردنێکی دادپەروەرانە نەبوو؟
لەوەڵامدا حاکم عەبدولکەریم وتی" خاڵەکانی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری زۆر تێدا نه‌بووه هیچ پره‌نسیپه‌كان كه له‌یاساكه‌ی خۆیدا هاتووه كه ئێمه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین له‌ژیانی عه‌مه‌لی خۆماندا به‌ته‌واوه‌تی جێگر نه‌كراوه و زۆر په‌له‌ی تێدا كراوه حه‌زم ده‌كرد دادگا دڵی فراوانتربووایه و دادوه‌ره‌كان زیاتر سنگ فراوان بوونایه به‌تایبه‌تی ڕای گشتی چاودێری ده‌كات، من كه دادوه‌رم ده‌بێت زۆر گرنگی بده‌م به‌وجۆره دادگایكردنانه نه‌ك زوو له‌كۆڵ خۆمی بكه‌مه‌وه بابهشەش مانگ ده‌عواكه ته‌واو بكه‌م."
" دانیشتن لەگەڵ کونسڵەکان زۆر زۆر ئاساییە و تاوان نیە، ئەگەر تاوان بێت خۆ بەرپرسە سیاسی و حیزبییەکانمان لەگەڵییان دادەنیشن "
بەپێی بڕیاری پەسەندکردنەکەی دادگای پێداچونەوە ئاماژە بەوەکراوە کە تۆمەتباران لەگەڵ هەریەکە لە کونسڵەکانی ئەمەریکا و ئەڵمانیا کۆبونەتەوە؟
دادوەر عەبدولکەریم ئەوە بە تاوان نازانێت و دەڵێت" ئه‌وه یه‌كێكه له واقیعه‌كانی داوا كه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه سه‌لمێنراوه له‌لایان وه‌كو ده‌ڵێن به‌ڵام ئه‌م تۆمه‌ته‌ی كە دراوه‌ته پاڵیان زیاتر سیخوریكردنه واته خه‌ڵكانێك هه‌ڵده‌ستن زانیاریه‌ك یان هه‌واڵێك په‌یوه‌ندی به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه ده‌ینێرن به‌لایه‌نێكی بیانی، من ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌م ئێمه به‌رپرسه سیاسیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان داده‌نیشن، به‌رپرسه حیزبیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان داده‌نیشن ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر زۆر ئاساییه، دووه‌م ئه‌م زانیارییه‌ی كه ده‌ڵێن باسكراوه ئه‌و زانیارییه لای هه‌موو تاكێكی كورد هه‌یه، ئه‌و نوێنه‌رانه خۆیان دێن ده‌چونه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌چونه وه‌زاره‌تی ناوخۆ واته ئه‌وان موحتاجی ئه‌و زانیاریانه نیین كه بڵێن زانیاریه‌كان نهێنیین و ئه‌مه‌ش شمولی سزای سیخوریكردن ده‌كات به‌پێی مادده‌ی (156) كه هه‌مواركراوه له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌كو ده‌ڵێن به‌وشێوه‌یه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مانه نابێت ڕه‌چاوبكرێت چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕه‌چاو بكرێت هیچ ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌موویان ده‌بێت دادگایی بكرێن چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه‌ین، ئێمه سیسته‌مێكی دیموكراتیمان هه‌یه، زۆر ئاساییه ئه‌مانه هه‌موویان كونسوڵن له‌هه‌رێمی كوردستان، وه په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی و سیاسیان هه‌یه زۆر ئاساییه ئه‌وجۆره دانیشتنه هه‌بێت به‌ڕای من ئه‌وه تاوان پێكناهێنێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، وه ئه‌و زانیاریه‌ش كه گواستراوه‌ته‌وه به زانیاریه‌كی نهێنی ڕهچاوناكرێت چونكه كه زانیاریه‌كه نهێنی بێت ئه‌وكاته ڕۆڵی یاسا ده‌بینێت كه نهێنی نه‌بوو زۆر ئاساییه هه‌ركه‌سه و قسه‌ی خۆی بكات."
"ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌یسه به‌وجۆره بۆم ڕه‌وانه‌كرابێت به‌تاوانی ڕه‌چاوناكه‌م به‌ڵكو به‌شتێكی زۆر ئاساییه ڕه‌چاوی ده‌كه‌م "
ئەگەر تۆ دادوەر بویتایە لەو کەیسە چۆن حوکمت دادە؟ وەڵامەکەی دادوەر عەبدولکەریم بەوجۆرە بوو" ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌یسه به‌وجۆره بۆم ڕه‌وانه‌كرابێت به‌تاوانی ڕه‌چاوناكه‌م به‌ڵكو به‌شتێكی زۆر ئاساییه ڕه‌چاوی ده‌كه‌م، یاساكه‌مان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناكات به‌ڵام ئێمه كێشه‌مان له‌و ده‌قانه‌ش هه‌یه دقیش زۆر لاستیكیه و به‌كارده‌هێنرێت له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌كان كه به‌وجۆره جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بوایه ئه‌مانه بڕیار ده‌ربچوایه بهئازادكردنیان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی كه له‌بڕیاره‌كه هه‌یه ئه‌وه‌نده هه‌ستیار نییه كه بتوانرێت بوترێت تاوانه ده‌بوایه بڕیار ده‌ربچوایه به ره‌تكردنه‌وه و ئازادكردنیان. "
" چۆن دەتوانرێت ڕێگای یاسای بەرامبەر بڕیاری پەسەندکردنی بڕیارەکەی دادگای پێداچونەوە بگیرێتەبەر بەتایبەت لەبابەتی (ڕاستکردنەوەی بڕیار-تصحیح قرار)؟"
لەوەڵامدا دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر وتی" هه‌موو بڕیارێك بێجگه له (هیئه عامه) ده‌سته‌ی گشتی، سه‌رۆك و جێگره‌كان و ئه‌ندامه‌كانیش، ده‌سته‌كانی تر هه‌موویان بڕیاره‌كانیان شیاوی ڕاستكردنه‌وه‌یه به‌مه‌رجێك بڕیاره‌كه په‌سه‌ندبێت بڕیاری دادگا په‌سه‌ندبكات من وتومه وه‌كیلی ئه‌م مهحكومكراوانه داوای ڕاستكردنه‌وه‌ی پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ (محكمه تمیز) دادگای پێداچوونه‌وه، وه داوابكه‌ن له‌سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا داواكاری گشتی ڕاستكردنهوهكه هه‌مان ده‌سته ده‌گرێته‌وه به‌ڵام له‌سه‌ر داواكاری، داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن و بڵێن له‌به‌ر گرنگی ئه‌م بابه‌ته داواده‌كه‌ین بڵێن جه‌نابی سه‌رۆكی دادگای پێداچونەوە ئه‌و داوای ڕاستكردنهوهیهمان بده‌نه ده‌سته‌ی گشتی با چوارده دادوه‌ر بیبینێت له پێنج دادوه‌ر باشتره بۆچوونه‌كان پته‌وتر ده‌بێت زیاتر نزیكتردهبن له‌ڕاستی و دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سی زیره‌ك و عاقڵیان تێدایه هه‌موویان براده‌ری خۆمن و هه‌موویان كه‌سی زیره‌ك و به‌توانان له‌وانه‌یه بتوانن هه‌ڵه‌كان چیه له‌ڕێگه‌ی ڕاستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه كه ئه‌مه ڕێگه‌ی یاساییه. "
هەروەها وتیشی " به‌ڵام ڕێگه‌یه‌كی ترمان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربهێنێت كه لێبوردنێكی تایبەتی بۆیان ده‌ربكات ده‌بێت ناوی دادگاكان بنوسێت یه‌ك به‌یه‌ك ناوی كه‌سه‌كان، ناو و ژماره‌ی داواكه بنوسێت حوكمه‌كانیان چه‌ند بووه و بڵێت ئێمه بڕیارماندا حوكمه‌كانیان لابچێت و نه‌مێنێت و ئازادبكرێن و بچنه‌وه ماڵی خۆیان به‌وجۆره ده‌كرێت له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمه له‌یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ماده‌ی 10 ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دراوه‌ته جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم. "
دادوەر عەبدولکەریم ئەوەشی وت " پارێزه‌ره‌كانیان با ئه‌و ڕێگه‌یه بگرنه‌به‌ر ئه‌گه‌ر سوودی نه‌بوو بڕیاری ده‌سته‌ی گشتیش هه‌ر په‌سه‌ندی كرد و وتی هۆكاری ڕاستكردنه‌وه نییه، ئه‌وكاته بۆ لێبوردنی تایبەتییە چونكه لێبوردنی تایبەتی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ریناكات ئه‌گه‌ر حوكمه‌كه‌ی پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرێت چونكه ئێستا حوكمه‌كه نه‌چۆته پله‌ی كۆتاییه‌وه، ماوه‌ی داواكاری ڕاستكردنه‌وه ماوه، دوای ئه‌نجامی ڕاستكردنهوهكه ئه‌وكاته بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌یه بڕیارێکی لێبوردنی تایبەت ده‌ربكات به‌رامبه‌ر ئه‌م حوكمدراوانه. "
"کێ دەتوانێت داوای ڕاستکردنەوەی بڕیار بکات؟ "
دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر جەختیکردەوە" بڕیاری پەسەندکردنی بڕیارەکە لەلایەن دادگای پێداچونەوە پلەی کۆتایی نیە، دەڵێت" نه‌خێر پله‌ی كۆتایی نییه چونكه داواكاری گشتی ده‌توانێت و هه‌م پارێزه‌كانیان هه‌موویان ده‌توانن داوای ڕاستكردنه‌وه بكه‌ن. نوێنه‌ری داواكاری گشتی ده‌توانێت داوای ڕاستكردنه‌وه بكات، پارێزه‌كانی تۆمه‌تباره‌كان ده‌توانن داوابكه‌ن ئه‌مانه مافی خۆیانه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن چونكه داواكاری ڕاستكردنه‌وه له‌سه‌ر داواكاری ده‌مێنێت به‌ڵام پێداچوونه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وان نییه ئه‌گه‌ر داوانهكهن ناچێت بۆ ڕاستكردنه‌وه."
"بەپێی یاسا سەرۆکی هەرێم جارێ ناتوانێت لێبوردنی تایبەت دەربکات "
واتە سەرۆکی هەرێم ناتوانێت بڕیاری لێبوردنی تایبەت دەربکات هەتا ماوەی یاسای(ڕاستکردنەوەی بڕیار) تەواو دەبێت؟
لەوەڵامدا دادوەر عەبدولکەریم ئەحمەد وتی " نەخێر سەرۆکی هەرێم ناتوانێت چونكه ئ جارێ داواكاری ڕاستكردنه‌وه ماوه‌كه‌ی ماوه، كێ ناڵێت دادگای پێداچوونه‌وه خۆی بڕیاری خۆی چاك ناكاته‌وه؟ لێبوردنی تایبەتی هه‌میشه بۆ ئه‌و حوكمدراوانه ده‌رده‌چێت كه حوكمه‌كانیان گه‌یشتۆته پله‌ی كۆتایی، پێشبینی ده‌كه‌م ماوه‌كه‌ی مانگێگه یان شه‌ست ڕۆژه دڵنیانیین چونكه دووساڵه من خانه‌نشین كراوم. "
"دادوه‌ره‌كان بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه پله‌باڵاكان واته (مناصب قضائی علیا) ڕێگه به‌حیزبه‌كان ده‌ده‌ن ئه‌مه شتێكی ناشیرینه به‌ڕاستی له‌به‌رئه‌وه خۆیان به‌قه‌رزاری ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه ده‌زانن "
دادوەرەکەی پێشووی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەشڵێت" زۆربه‌ی خه‌تای خۆشمانه لهدادوهرهكان زیاتر حساب بۆ ڕای ئه‌م جێگه و ئه‌و جێگه ده‌كه‌ین به‌ڵام ئێمه چی بكه‌ین سیسته‌می حوكمهكهمان وایكردووه دادوه‌ر بۆ دادوه‌ر به‌های نه‌هێشتووه ئه‌گه‌ر سه‌یربكرێت له‌فه‌یسبوك چه‌ند قسه به‌داوه‌ر ده‌وترێت، په‌رله‌مانی كوردستان له یاسای چاكسازی دادوه‌ر به‌یاسایه‌كی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێت هه‌یه، خزمه‌تی زۆری هه‌بێت و بڕوانامه‌ی هه‌بێت، یه‌كێك لهبڕگهكان ده‌ستیان وه‌ردا له‌مووچه‌ی خانه‌نشینی دادوه‌ر ئه‌مه عه‌یبه به‌ده‌ستی خۆیان سیسته‌می دادوه‌ری ده‌خه‌نه ناوچاكسازی ده‌بێت چاكسازی بۆ ئه‌وانه بكرێت كه به‌بێ مه‌رج به‌نایاسایی دامه‌زراون. چونكه حیزبه‌كان زۆر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان قۆرخكردووه وایكردووه دادوه‌ره‌كان بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه پله‌باڵاكان واته (مناصب قضائی علیا) ڕێگه به‌حیزبه‌كان ده‌ده‌ن ئه‌مه شتێكی ناشیرینه به‌ڕاستی له‌به‌رئه‌وه خۆیان به‌قه‌رزاری ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه ده‌زانن ئه‌وه ده‌بێته هانده‌رێك به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بۆچونی لایه‌نه سیاسیه‌كه بڕیاره‌كه گونجاوبێت بێگومان جاران دادگاكان به‌وجۆره نه‌بوو."
" ئه‌گه‌ر بڵێم دۆخی دادپەروەری و دادگاکان باشه ڕاست ناڵێم "
باشە دۆخی دادپەوەری و دادگاکان لەهەرێم چۆنە؟
وەڵامەکەی حاکم عەبدولکەریم بەمشەوەیە بوو" به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر بڵێم باشه ڕاست ناڵێم، من وایده‌بینم تۆزێك خه‌له‌لی تێكه‌وتووه كه ئه‌وه‌ش زیاتر خه‌تای خۆمانه و خه‌تای ده‌سه‌ڵاته، ده‌سه‌ڵات خۆی زۆر ده‌خاته ناو یاساكان و ئه‌گه‌ر دادوه‌رێك به‌جۆرێك قسه‌بكات به‌جۆرێك ڕزگاری نابێت له ڕه‌خنه‌لێگرتن له‌به‌رئه‌وه ئێمه كه‌شوهه‌وای دیموكراتی گشتی زۆر ده‌سته‌به‌ر نییه ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وای دیموكراتی گشتی هه‌بێت یه‌ك كێشه دروست نابێت، ده‌بێت چاوبخشێنینه‌وه له‌دانانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری خۆمان له‌هه‌رێمی كوردستان. ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتێكی دادوه‌ری به‌هێز هه‌بێت دادوه‌ر ده‌بێت بێلایه‌ن بێت له‌ئاستی كه‌سه خۆی، وه‌ده‌بێت ئێمه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ قه‌زا دابنێین كه قه‌زا خاوه‌نی خۆی بێت كه‌سیكی تر خاوه‌نی نییه له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت یاسا ده‌ربكه‌ین بۆ هه‌مواری یاسای ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان."
" دەسەڵاتی دادوەری به‌نزیكه‌ی له‌م ماوه‌ی كۆتاییدا وه‌كو په‌رله‌مانی لێهاتووه "
ده‌بێت یاسا ده‌ربكه‌ین بۆ هه‌مواری یاسای په‌یمانگای دادوه‌ری واته له‌مه‌ودا نابێت دادوه‌ر دابمه‌زرێت مه‌گه‌ر ده‌رچووی په‌یمانگای دادوه‌ری بێت به‌ڵام ئێمه ده‌بینین خوله‌كانی په‌یمانگای دادوه‌ری ئه‌میان كه‌س كاندید ده‌كات بۆ دادوه‌ر و ئه‌ویان كه‌س كاندید ده‌كات بۆ دادوه‌ر هه‌ر عه‌یبه، ئه‌گه‌ر ئێستا سه‌یری به‌غداد بكرێت له‌كاتی (سه‌دام حسێن) و له‌ئێستاش ئه‌وه‌ی ده‌رچووی په‌یمانگای دادوه‌ری نه‌بێت نایكه‌ن به دادوه‌ر، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بدرێت واته هه‌موو حیزبێك كاندیدی خۆی دابنێت ئه‌وكاته وه‌كو په‌رله‌مانی لێدێت."
به‌نزیكه‌ی له‌م ماوه‌ی كۆتاییدا وه‌كو په‌رله‌مانی لێهاتووه."
" ئه‌گه‌ر براده‌رانی ده‌سته‌ی گشتی بیانه‌وێت بڕیاره‌كه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی خۆیان بیگوازنه‌وه ....... "
ئایا ئەو بنەما یاساییە (مابنی علی الباطل فهو باطل) شمولی ئەو بڕیارەی دادگا دەکات مادام ئەو هەموو کەموکوڕییە یاساییەی تێدابێت وەک خۆت ئاماژەت پێیکرد؟
دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر وتی" ئه‌و قاعیده‌یه‌ی كه ده‌ڵێت (مابنی علی الباطل فهو باطل) ئێمه ده‌بێت له‌پێشدا بیسه‌لمێنیین پوچهڵهكه چییه ئینجا چی له‌سه‌رئه‌وه دروستبووه به پوچه‌ڵ ڕه‌چاوده‌كرێت ئه‌و قاعیده‌یه جێبه‌جێكردنی زیاتر له مه‌سه‌له‌ی مه‌ده‌نیدا ده‌بینێت نه‌ك له‌مه‌سه‌له‌ی سزایی، له‌مه‌سه‌له‌ی سزایی ده‌بێت ئه‌گه‌ر بچن بۆ گواستنه‌وه بۆ ڕاستكردنه‌وه، دادگای پێداچوونه‌وه قه‌ناعه‌تی هه‌بوو بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی سزایی و بڕیاره‌كه‌ی داگای پێداچوونه‌وه پێچه‌وانه‌ی یاسایه ده‌بێت له‌پێشدا بڕیاره‌كه‌ی دادگا ڕاستبكاته‌وه ئینجا دوای ئه‌وه بینێرێت بۆ دادگای تاوانه‌كان خۆشی ده‌توانێت بێئه‌وه‌ی بیگوازێته‌وه بۆ دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و قاعیده زیاتر له‌بواری داوای مه‌ده‌نیدا ئێمه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن له مه‌سه‌له‌ی سزادان ده‌بێت ئێمه هۆكارمان هه‌بێت ئه‌گه‌ر براده‌رانی ده‌سته‌ی گشتی بیانه‌وێت بڕیاره‌كه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی خۆیان بیگوازنه‌وه بۆ ڕاستكردنه‌وه ده‌بێت هۆكاری یاسایی پیشان بده‌ن و موناقه‌شه‌ی بڕیاره‌كه بكه‌ن، یه‌ك به‌یه‌ك ئه‌و شتانه شیبكه‌نه‌وه ئینجا بڕیاردهردهكهن به ڕاستكردنه‌وه و خۆیان بڕیارێكی كۆتایی ده‌رده‌كه‌ن بۆ ئه‌و بابه‌ته ئه‌ویش پێی ده‌ڵێن ( الغاو التهمه والافراج عن المتهم) ره‌تكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ت و ئازادكردنی تۆمه‌تبار."
"دادوه‌رێك كه دادپه‌روه‌ر نه‌بێت خۆی ده‌زانێت وانییه و حوكمیشی له‌سه‌رده‌دات ئه‌وه شوێنی دۆزه‌خه "
دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر دەشڵێت" ئێمه بۆچی ده‌ڵێین (القاضی العادل) -دادوه‌ری دادپه‌روه‌ر به‌هه‌شتی به‌رین بۆخۆی مسۆگه‌ر ده‌كات له‌و دونیایه‌دا ڕاسته دادوه‌ر له‌م دنیایه زۆر شتی له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت به‌ڵام ئه‌و دنیایه‌ی سه‌ره‌كیه به‌ڵام دادوه‌رێك كه دادپه‌روه‌ر نه‌بێت خۆی ده‌زانێت وانییه و حوكمیشی له‌سه‌رده‌دات ئه‌وه شوێنی دۆزه‌خه كه ئه‌مه‌ش فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری له‌سه‌ره (قاضیان فی النار وقاضی فی الجنه) ئێمه مه‌به‌ستمان دادوه‌ره دادپهروهرهكهیه منیش هیوادارم و داواده‌كه‌م دادوه‌ره‌كانمان دادپه‌روه‌ربن له‌هیچ نه‌ترسن و دادپه‌روه‌ری بخه‌نه پێش چاوی خۆیان نه‌ك ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه."
" ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بم له‌وانه‌یه خۆم له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی هه‌ماهه‌نگی بكه‌م بڵێم داواكاری ڕاستكردنهوهمان پێشكه‌ش بكه‌ن "
دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر ئەوەش دەخاتەڕوو ئەو خۆی ئەگەر لەمکاتەدا سەرۆکی دادگای پێداچوونەوە بووایە ئەوا هەوڵی دەدا لەگەڵ لایەنەکانی یاسا ڕێگەی پێیداوە بۆ داوای پێداچونەوەی بڕیارەکە هەماهەنگی دەکرد، لەو ڕوەوە وتی" من ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بم له‌وانه‌یه خۆم له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی هه‌ماهه‌نگی بكه‌م بڵێم داواكاری ڕاستكردنهوهمان بۆ پێشكه‌ش بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌موكورتیه‌ی كه هه‌یه لهبڕیارهكهمدا بۆئه‌وه‌ی لهناوكۆمهڵگه ڕێزی خۆمان زیاتر بگرین داواكاری ڕاستكردنه‌وه بنێرن بۆمان بۆئه‌وه‌ی بزانیین به‌ڕاستی بڕیاره‌كه‌مان هه‌ڵه‌ی تێدایه یان هه‌ڵه‌ی تێدانییه، من ئه‌گه‌ر خۆم بم به‌وجۆره‌ی كه بڕیاره‌كه‌م بینیووه بڕیاره‌كه ههڵدهوشێنمهوه."
"من نهێنییەک ئاسکرا بکەم..... من زۆرم پێ ناخۆش بوو وتم دادگایه‌ك ئه‌ندامه‌كانی به‌وجۆره بکه‌ن هه‌ر دادگا نه‌بێت باشتره"
من نهێنیه‌ك ئاشكرابكه‌م ئێمه 10 دادوه‌ر بووین دادوه‌ری كۆن له‌دادگای پێداچوونه‌وه خانه‌نشین بووین ده‌یانتوانی یاساكه بگۆڕن ته‌مه‌نمان بگه‌یه‌ننه حه‌فتا هه‌ربه‌رده‌وام بین نه‌یانكرد، شوێنی ئێمه چۆڵ بوو، باوه‌ڕبكه‌ن كه‌سێك جێی متمانه‌یه وتی ئه‌وانه‌ی هه‌ولێر ناوه‌كانیان پێماندراوه، خۆ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری نه‌یداوه! لایه‌نی دیاریكراو داویه‌تی ئاماده‌ن، ئه‌وه شه‌ش مانگه به‌ڵام براده‌رانی سلێمانی ناومان پێناده‌ن، وتم ئه‌وان نایانه‌وێت ده‌ستێوه‌ردان بكه‌ن له‌سلێمانی، ئه‌وان تائێستا ده‌ستێوه‌ردانیان نه‌كردووه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، وتی نابێت كاك حاكم من له‌ئه‌ركدا بووم له‌هه‌ولێر ئه‌ندامی دادگای پێداچوونه‌وه بووم چوار پێنج مانگمان مابوو خانه‌نشین بین، دواجار ئه‌و براده‌ره‌ی كه باسی ده‌كه‌م چوو بۆلای گه‌وره‌ترین به‌رپرسی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر كه له‌وێ پۆستی هه‌یه ناچاریكردن كه ئه‌وانیش ناوبدهن ئه‌م ناوه چۆن ده‌درێت ئه‌وانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی؟ دادوهرەكه خۆی ده‌بیستێت پۆستێكی باڵا یه‌ك خۆی ده‌چێت له‌ده‌رگاكان ده‌دات و یه‌ك ئه‌وان بانگی ده‌كه‌ن و ده‌یبینن پێی ده‌ڵێن ئێمه پۆسته‌كه‌ت له‌فڵان دادگا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه به‌ڵام ده‌بێت ئاگات له‌خۆمان بێت، واته ئوسلوبی دامه‌زراندنه‌كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری خۆی نه‌یكردووه ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه كه‌واته تێكه‌ڵبوونێك له‌بابه‌ته‌كه هه‌یه، به‌ڕاستی من زۆرم پێ ناخۆش بوو وتم دادگایه‌ك ئه‌ندامه‌كانی به‌وجۆره بکه‌ن هه‌ر دادگا نه‌بێت باشتره."
" لەهەرێمی کوردستان دادگاكان سه‌ربه‌خۆ نیین، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ن "
لەکاتێکدا تۆ بەم شێوەیە باس لە شێوازی دانانی دادوەرەکان دەکەیت بەڵام خودی دادگای پێداچونەوە و حکومەت و لایەنەکان جەخت لەسەربەخۆبوونی دادگاکان لەهەرێم دەکەنەوە؟
بەڵام دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر لەوتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بۆچونی پێچەوانەی هەیە و پێی وایە دادگاکان سەربەخۆ نیە، لەو بارەیەوە وتی" ئه‌وه‌ی زانیاریم هه‌بێت نه‌خێر دادگاكان سه‌ربه‌خۆ نیین به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ن، ئه‌مه مه‌عقوڵه بڵێم تۆ شه‌شم بۆ دابنێ و منیش حه‌وتت بۆ داده‌نێم خۆ ئێمه ئه‌ندامی په‌رله‌مان نیین، من ده‌سه‌ڵاتی (ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن)م نییه ئه‌گه‌ر به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری بوترێت كه له‌هه‌موو شاره‌كان چ دادوه‌رێك بۆ ئه‌م پۆسته مه‌رجی زانستی تێدا هه‌یه و دادوه‌رێكی زۆر ڕێكوپێكه كاندیدی بكه‌ن و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری خۆی پرۆژه‌یه‌كی پێبكات و ناوی كاندید بكات بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم لەوێوە مه‌رسومه‌كه‌ی پێده‌ربچێت، بۆیە سەربەخۆیی دادگا به‌پێی واقیع نه‌گونجاوه واقیعه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌قی یاساكه."
"ئه‌و یاسایه‌ی كه ته‌مه‌نی ئه‌و دادوه‌ره‌یان پێ درێژكرده‌وه و بمێنێته‌وه له‌ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی له‌هه‌رێمی كوردستان نابێت جێبه‌جێ بكرێت "
دەوترێت سەرۆکی ئەو دەستەیەی دادگای پێداچونەوە کە بڕیارەکەی دادگای تاوانەکانی هەولێری سەبارەت بە کەیسی ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەوانانە پەسەند کرد تەمەنی خانەنشین بوونی بۆ درێژکراوەتەوە ئایا ئەوە کاریگەری هەیە لەسەر یاسایی بوونی بڕیارەکە؟
لەوەڵامدا دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر وتی" ئه‌و یاسایه‌ی كه ته‌مه‌نی ئه‌و دادوه‌ره‌یان پێ درێژكرده‌وه و بمێنێته‌وه له‌ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی ئه‌و یاسایه له‌هه‌رێمی كوردستان نابێت جێبه‌جێ بكرێت چونكه یاسایه‌كه تایبه‌تە به حكومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌و ژمارانه‌ی ئه‌و درێژده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌كانی ئێمه ناگونجێت لهیاساكهمان ، ئه‌وان له‌ته‌مه‌نی 63 خانه‌نشین ده‌بن و پێنج ساڵ بۆیان درێژده‌كه‌نه‌وه به‌پێی پێویستی ده‌چێته ته‌مه‌نی 68 به‌ڵام ئێمه له‌ته‌مه‌نی 65 خانه‌نشین ده‌بین سێ ساڵمان بۆ داده‌نێن ده‌بینه 68 كه‌واته ژماره‌كان جیاوازن، دووه‌م ئه‌م یاسایه له‌په‌رله‌مانی كوردستان دانی پێدانه‌نراوه چ یاسایه‌ك له په‌رله‌مان و حوكمه‌ت ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌ر لای خۆمان دانی پێدانه‌نێن نابێت جێبه‌جێ بكرێت ئه‌م یاسایه به‌كارهێنراوه كراوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێك، سه‌رۆكی دادگاكه خۆی نزیكه خانه‌نشین بێت ده‌چێت جێبه‌جێی ده‌كات بۆئه‌وانه‌ی كه له‌خۆی كه‌مترن كه خۆشی بیه‌وێت خانه‌نشین بێت جێگره‌كانی هه‌مان یاسا بۆ ئه‌و به‌كارده‌هێنن بۆئه‌وه‌ی درێژی بكه‌نه‌وه و لهئهركهكهیدا بمێنێته‌وه دواتر ئاراسته‌كه زیاتر سیاسیه بۆ ئه‌و یاسایه باشه بۆچی بۆ 10 داوه‌ریان نه‌كرد كه هه‌موویان خاوه‌نی توانایه‌كی زۆربوون له‌دادگای پێداچوونه‌وه."
"دادوه‌رێكی ڕێزداره، ڕێكوپێكه ده‌بوایه خۆی قبوڵی درێژكردنه‌وه‌ی نه‌كردایه "
هەروەها دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر ڕاشیگەیاند" هه‌موویان هه‌موو پۆسته‌كانی دادوه‌ریان بینیووه عاله‌م سوێندیان به‌سه‌ریان ده‌خوات بۆچی بۆ ئه‌وانه نه‌كراو و بۆ ئه‌مانه ده‌كرێن، سه‌رۆكی ئه‌و ده‌سته‌یه له‌گه‌ڵ خۆم ئه‌ندام بووه له‌هه‌موو موناقهشهكاندا ئاماده‌بووه كه بۆچوونمان پیشان ده‌دات دادوه‌رێكی ڕێزداره، ڕێكوپێكه ده‌بوایه خۆی قبوڵی درێژكردنه‌وه‌ی نه‌كردایه."
ئەو دادوەرە جەختیکردەوە درێژکردنەوەی بڕیاری تەمەنی خانەنشین بوونی کاریگەری لەسەر یاسایی بوونی بڕیارەکە نابێت؟ دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر دەڵێت" بڕیارێكی دادگا كه ده‌رده‌چێت دژ ده‌بێت به‌یاسا هه‌تا هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه به‌های یاسایی خۆی هه‌یه، بڕیاره‌كه ده‌رچووه ئیشیشی پێكرد و موچه‌ی له‌سه‌ر وه‌رگرت هه‌تا هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه ناتوانرێت بوترێت ئه‌وه نایاساییه واته ئێمه ئه‌گه كهموكورتیهكی یاساییمان هه‌بێت ده‌بێت ئێمه له‌ڕێگه‌ی خۆی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه كه ههڵمانوهشاندنهوه به‌های یاسایی نامێنێت له‌وانه‌یه بۆچه‌ند دادوه‌رێكی تر ئه‌و یاسایه به‌كاربهێننه‌وه ئه‌وانه‌ی خۆیان پێویستیان پێیه‌تی."
*دەنگی ئەمریکا چەندین جار هەوڵی پەیوەندی بە یەکێک لە ئەندامانی دەستەی دوو لەدادگای پێداچونەوە و دادوەرەکانی ئەو دادگایە کرد بەڵام پەیوەندییەکان وەڵام نەدرانەوە و بەردەست نەبوون ،،، لەهەوڵەکان بۆ وەرگرتنی بۆچونیان بەردەوام دەبین.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق