دوای ئەوەی لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێدا دوو کەس کوژران و 37 کەسی دیکەش برینداربوون، کازمی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند پشتگیری لە ئازادی خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەکەن و لێکۆڵینەوەش لە کوژرانی خۆپیشاندەران دەکەن.
دوێنێ دژی کوشتنی خۆپیشاندەران و بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی پێشوویان، خۆپیشاندان لە شاری بەغدا دەستیپێکردەوە، لە ئەنجامی توندوتیژی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران 2 کەس کوژران و 37 کەسیش برینداربوون.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بارەی کوشتنی خۆپیشاندەرانەوە لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، رایگەیاند، پشتگیری ئازادی خۆپیشاندانی ئاشتییانە لە عێراق دەکەن و فەرمانی توندیان دەرکردووە، بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران، دان بەخۆدا گرتن و بەکارنەهێنانی چەک بەهەر هۆیەک بێت.
مستەفا کازمی راشیگەیاند، لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکانی کۆتا ساتەکانی خۆپیشاندانی گۆڕەپانی تەحریر دەکەن، بۆ ئاشکراکردنی راستییەکان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق