پ.د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
له‌گه‌ڵ هه‌ر رووداوێكی هه‌ستیاردا، رای گشتی له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆر به‌خێرایی دابه‌شده‌بێت بۆ دوو به‌ره‌ى ناكۆك و دژبه‌یه‌ك، ئه‌م دیارده‌یه شایانی له‌سه‌ر وه‌ستانه، كه‌مترین هه‌ڵوێسته‌كردنیش ئه‌وه‌یه بپرسین: بۆچی؟
پاش هه‌ندێك خوێندنه‌وه‌و چاودێریكردن و تێڕامان، لێره‌دا چه‌ند سه‌رنجێكی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی پشت ئه‌م دیارده‌یه تۆمارده‌كه‌م:
یه‌كه‌م: هۆكاری ده‌روونی: (هه‌ڵچوون و كۆنه‌قین):
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مرۆڤه‌كان له‌ژێر كاریگه‌ریی هه‌ستوسۆزی ده‌روونیدا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن، هه‌ندێكی تریش له‌پاش بیركردنه‌وه‌ى ئه‌قڵانی بڕیارده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌میشه كه‌مینه‌یه‌ك ده‌توانن هاوسه‌نگی له نێوان ههستوسۆزو بیركردنه‌وه‌ى ئه‌قڵانیدا بپارێزن. له‌به‌رئه‌وه‌ى ههستوسۆزهكان به‌توندی به‌ستراونه‌ته‌وه به هه‌ڵچوون و كاردانهوهكانهوه، له‌كاتی رووداوه هه‌ستیاره‌كاندا ئهوهندهیسایكۆلۆژیا كارده‌كات بیركردنه‌وه‌ى ئه‌قڵانیانه خۆی نمایشناكات. بێگومان له‌م دۆخه ده‌روونییه ههڵچووهدا بوارێكی فراوان ده‌ره‌خسێت بۆ ده‌ركه‌وتنی رق و كینه‌ی پێشتر‌و تۆڵه‌كردنه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش وتراوه: "شه‌ڕ به كۆنه قین ده‌كرێت".
دووه‌م: به‌رژه‌وه‌ندی شاراوه: (ئایدیۆلۆژیا و سیاسه‌ت و ئابوری):
زۆربه‌ى مرۆڤه‌كان به ئاست و ئه‌ندازه‌ى جیاواز ئینتیمای ئایدیۆلۆژی و سیاسی‌یان هه‌یه و دابه‌شده‌بن به‌سه‌ر چینیكۆمهڵایهتی و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری جیاوازدا. واته به گشتی ئینتیمایه‌كی پێشوه‌ختیان هه‌یه، كاتێك هه‌ر پێشهاتێك رووده‌دات له‌لایه‌ك چاو له كاردانه‌وه‌ى نزیكترین دۆسته هاوئینتیماكانیان ده‌كه‌ن و له‌لایه‌كی تریشه‌وه له په‌نای ئه‌م هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌یه‌دا سنووره‌كانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان تۆخدهكهنهوه. بێگومان له‌م پرۆسه‌یه‌دا گروپهئایدیۆلۆژییهكان و حیزبه سیاسییه‌كان و كۆمپانیائابورییهكان رۆڵی كاریگه‌ر ده‌بینن له ئاراسته‌كردن و كه‌مپینكردن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه دیار و نادیاره‌كانیان.
سێیه‌م: شوناسی تاكه‌كه‌س: (پابه‌ندبوونی ئایینی و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی):
ئاده‌میزاد به سروشت بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، كۆمه‌ڵایه‌تیبوون ئه‌وه‌ى لێده‌خوازێت كه خۆی له بازنه‌ى شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازدا رێكبخات، هه‌ریه‌كه له شوناسی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له دیارترین و توندترین شوناسه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ن، هه‌روه‌ها به‌رێژه‌ى جیاواز له ژیانی تاكه‌كه‌سدا ئاماده‌ییان هه‌یه، زۆرجار هه‌مان كه‌س له ناخی خۆیدا ده‌كه‌وێته ململانێ، ئایا كام ئینتیمایان پێشتر بخات له‌سه‌ر ئه‌وی تریان؟ ئایا دوو شوناسی هاوئاوازی هه‌یه یان ناساز؟ له خۆی ده‌پرسێت: ئایا من كوردێكی موسڵمانم یان موسڵمانێكی كوردم؟ ئه‌ى هه‌ڵوێستی هاوشوناسهكانم له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه چۆنه؟ هاوكات بێگومان شوناسی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی لایه‌نه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ى جێگه‌ى مشتومڕه رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له دیاریكردنی به‌یار و نه‌یاره‌كان وپشتگیری ئه‌م یان ئه‌ویان.
چواره‌م: لاوازیی به‌رپرسیاریه‌تی: (ئه‌خلاقی و یاسایی):
یه‌كێك له كۆڵه‌كه راگره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆیی بریتییه له هه‌ستی به‌رپرسیارییه‌تی لای تاكه‌كان، به‌رپرسیاریه‌تی (ئه‌رك) تای یه‌كه‌می ته‌رازووی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێكدێنێت له‌به‌رامبه‌ر ئازادی (ماف) كه تای دووه‌می ته‌رازووه‌كه‌یه، لێره‌وه سه‌قامگیریی و هاودڵی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی ته‌ونی كۆمه‌ڵگا به‌نده به پاراستنی هاوسه‌نگی ته‌رازووی (به‌رپرسیاریه‌تی / ئازادی) یان دووانه‌ى (ئه‌رك / ماف). ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له كۆمه‌ڵگای ئێمه و هاوشێوه‌كانیدا به‌هۆی جێگیرنه‌بوونی هاوكێشه‌ى (ئازادی / به‌رپرسیاریه‌تی) یان ناڕوونی سنووره‌كانی (ئه‌رك / ماف) هه‌میشه كه‌مترین (ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی) له ئه‌ستۆ ده‌گرین و زۆرترین (ماف و ئازادی) بۆ خۆمان به ره‌وا ده‌بینین، له به‌رامبه‌ردا زۆرترین (ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی) ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی به‌رامبه‌ر و كه‌مترین (ماف و ئازادی) پێ ره‌وا ده‌بینین، بێگومان ئه‌مه‌ش به‌رهه‌مهێنه‌ری دابه‌شبوون و دووبه‌ره‌ییه.
پێنجه‌م: رۆڵی میدیا: (میدیای ئاراسته‌كراو و سۆشیاڵ میدیا):
له رابردوودا مرۆڤ راسته‌وخۆ به‌شدار یان شاهیدی روودانی ئه‌و پێشهاتانه ده‌بوو كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی هه‌بوو، بۆیه راسته‌وخۆ هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر رووداوه‌كان ده‌نواند، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا میدیاكان ئه‌و دوو خواسته‌ى ئاده‌میزاد پڕده‌كه‌نه‌وه، چونكه له‌لایه‌ك مه‌رج نییه رووداوه كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌ر ژیانمان له نزیكمانه‌وه بگوزه‌رێن له‌لایه‌كی تریشه‌وه له توانای مرۆڤدا نییه به‌شدار و شاهیدی هه‌موو رووداوه‌كان بێت، لێره‌وه میدیای ئاراسته‌كراو هه‌ستی به‌شداری له رووداوه‌كاندا به چاوانی ده‌به‌خشێت، سۆشیاڵ میدیاش ئه‌و كه‌ره‌سته به‌رده‌سته‌یه كه خاڵیكردنه‌وه‌ى هه‌ڵچوونه‌كان و تۆخكردنه‌وه‌ى ئینتیماو شوناسی بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت. بێگومان تا پێشهات و رووداوه‌كان توندتربن كاردانه‌وه‌كانی میدیای ئاراستهكراوو سۆشیاڵ میدیاش توندتر ده‌بن تا ڕاده‌ى یه‌كترشكاندن و ناوزڕاندن و تیرۆری كه‌سێتی.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق