سبەی شاندێكی گرنگی ئیدارەی نوێی ئەمریكا دەگاتە عێراق

ليست هناك تعليقات

ئەمشەوی دووشەممە هۆشیاری زێباری وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق ئاشكرای كرد سبەی شاندێكی گرنگی ئیدارەی نوێی ئەمریكا سەردانی عێراق دەكات.

هۆشیار زێباری وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (توویتەر) بە زمانی عەرەبی نووسیویەتی “سبەی شاندێكی گرنگی ئیدارەی نوێی ئەمریكا بۆ یەكەم جار سەردانی عێراق دەكات، كە پێكهاتوون لە نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا”.

هەروەها نووسیویەتی زۆربەی هێزە سیاسییەكان لەگەڵ هەبوونی هاریكاری و هاوپەیمانیی ستراتیژیین لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

لە بەشێكی تریشدا نووسیویەتی كە لە بەرژەوەندیدا نییە ئامانجی شاندەكە بریتی بێت لە خاترانە و دڵڕاگرتن بۆ سیاسەتەكانی ئیدارەی نوێی ئەمریكا لە ناوچەكە، بەڵكو پێویستە راشكاو بن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif