سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ: پشکی هەرێم پەیوەستە بە رادەستکردنی بەشێک لە داهاتەکانییەوە

ليست هناك تعليقات

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ناردنی بەشە بودجەی هەرێم، پەیوەستە بەوەی هەرێم بەشێک لە داهاتەکەی رادەستی بەغدا بکات، ئەوەش بەوجۆرە ئاسان نییە.

سەلیم شوشکەیی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەى بەوەشکرد، جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجە و ناردنی پشکی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵی عێراقدا بەوجۆرە ئاسان نییە.

سەلیم شوشکەیی دەشڵێت، ئەگەر هەرێم بەشێک لە داهاتەکەی رادەستی حکومەتی فیدراڵ نەکات، پشکی هەرێم نانێردرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرێم رێککەوتنی بۆ جێبەجێکردن نەکردووە بۆئەوە کردویەتی خەڵک نەڵێن هەرێم رێک ناکەوێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە مانگ و نیوێکە بودجەی عێراق پەسەندکراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوە نەهاتووە بۆ هەرێم و بڕیارە شاندێکی ھەرێم سەردانی بەغدا بکات.

پشکى هەرێم لە بودجەی عێراق بە ١٢.٦٧٪ دیارییکراوە، لە بەرامبەردا، حکومەتى هەرێم پابەندکراوە بە رادەستکردنى ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بە نرخى سۆمۆ لەگەڵ رادەستکردنى نیوەی لە داهاتی خاڵە سنورییەکان.

سەلیم شوشکەیی باسی لەوەشکردووە، هەموو ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە کراوە، بەڵام بوونی میلیشیای حزبی گەورەترین کێشەی بەردەم هەڵبژاردنی پێشوەختەدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە ١٠ی مانگی ١٠ی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif