موشەکە چینییەکە کەوتە خوارەوە

ليست هناك تعليقات

شەوى رابردو موشەکە چینییەکە دواى زیاتر لە هەفتەیەک لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونى کەوتەوە سەر زەوى ئەوەش بە پێى زانیارییەکانى ئاژانسى ئاسمانى چین، بەڵام فەرماندەى ئاسمانى ئەمەریکا بە گومانەوە لەو زانیاریانە دەڕوانێت.

ئاژانسى ئاسمانى چین رایگەیاند: ئەو موشەکە ئاسمانییەى لە ماوەى رابردودا لە خولگەى خۆى دەرچوبوو شەوى شەممە بەکاتى رۆژهەڵات کەوتە ناو زەریاى هیندییەوە لە خۆرئاواى دورگەکانى ماڵدیف.

لەبارەى زیانى کەوتنە خوارەوەى موشەکە ئاسمانییەکەوە، ئاژانسەکە رایگەیاندووە هیچ زیانێکى گیانى بەهۆى کەوتنە خوارەوەى موشەکەکەوە روینەداوە.

لاى خۆیەوە، فەرماندەى ئاسمانى ئەمەریکا لە تویتێکدا گومانى خۆى پیشاندا لە بارەى کەوتنە خوارەوەى موشەکەکە لە زەریاى هیندى و رایگەیاند: بەهیچ جۆرێک کەوتنە خوارەوەى موشەکەکە لە زەریاى هیندى پشتڕاست ناکەینەوە.

ئەو موشەكە ناوی (Long March 5B) رۆژی پێنج شەممەی رابردووتر بۆ گەیاندنی پارچەیەكی تەكنینی وێستگەی چین لە بۆشایی ئاسمان هەڵدراوە و بە سەركەوتووی كارەكەی كردووە، بەڵام دواتر لە كۆنترۆڵی زاناكان دەرچووە و نەتوانرا لە شوێن و كاتێكی دیاریكراودا بكەوێتە خوارەوە.

ئەوەی مەترسییەكەی زیاتر كردووبوو گەورەی قەبارەی موشەكەكە بوو، بەشێوەیەک درێژییەكەی نزیكەی لە (30) مەتر و پانییەكەی چوار مەترە، كێشەكەی نزیكەی (21) تۆن بوو، ئەوەش گەورەترین و قورسترین تەنە لەسەدان ساڵی رابروودا لە بۆشایی ئاسمانەوە بكەوێتە خوارەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif