وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لێبوردن لەخانەوادەی قاسم سولەیمانی دەکات
وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر بڵاوکردنەوەی تۆمارێکی دزەپێکراوی دەنگی کەباسی لەوەکردبوو قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس سیاسەتی خستووەتە خزمەتی جەنگ و بەناوی ئێران و لەدەرەوەی دەسەڵاتە فەرمییەکان چەندین بڕیاریداوە، لەبەرامبەر ئەو لێدوانەیدا ناوبراو داوای لێبوردنی لەخانەوادە و لایەنگر و هەوادارانی قاسم سولەیمانی کرد.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەپەیامێکدا کە لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەئینستاگرام بڵاویکردوەتەوە ئاماژەی بەوەکردوە، بڵاوکردنەوەی تۆمارە دەنگییەکە بەمەبەست نەبووە و هیچ کاتێک نەیویستووە ئەو پرسە لەمەودایەکی فراوان و تەنانەت سنورداریشدا باس بکرێن، بۆیە داوا لێبوردن لەخانەوادە و لایەنگر و هەوادارانی قاسم سولەیمانی دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەندێک کەس و لایەن ئەو بابەتە وەک هۆکارێک بۆ تێکدانی دەرونی خەڵکی بەهێزی ئەم ناوچەیە بەکاردەهێنن بۆ بەدیهێنانی سیاسەتەکانیان، جەختیش دەکاتەوە لێدوانەکەی هیچ کاتێک بەئامانجی "بچوکردنەوەی رۆڵی گەورەی قاسم سولەیمانی نەبووە".
لەماوەی چەند رۆژی رابردودا کەناڵی "ئیران ئینتەرناشناڵ" کە بە زمانی فارسی پەخش دەکات و بارەگاکەی لە شاری لەندەن-ە، تۆماری دەنگی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف بڵاوکردەوە کە لە مانگی ئاداری رابردوودا ئەنجامدراوە، بەڵام تا ئێستا بڵاونەکراوەتەوە، تۆمارە دەنگییەکەش لەلایەن خودی وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف پشتڕاستکراوەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لەتۆمارەدا باسی لەوەکردوە، کە هەمیشە هاوڕای قاسم سولەیمانی نەبووە و لەبری ئەوەی مەیدانی جەنگ بۆ خزمەتی سیاسەت بەکاربهێندرێت، سیاسەت کراوەتە قوربانی مەیدانی جەنگ، "هیچ کاتێک بە فەرماندەی جەنگم نەگوتوە ئەم کارە بکە چونکە لەڕووی سیاسەتەوە پێویستمە، بەڵام هەمیشە سولەیمانی لە دانوستانەکاندا بە منی دەگوت 'دەمەوێت ئەم بابەتانە لەبەرچاوبگرین'. من لە پێناوی مەیدانی جەنگ دانوستانم دەکرد، چونکە بڕیاری سەربازی پێویستی بەمەبوو. کاتێک هێزی سەربازی دەبێتە دەسەڵاتدار بەسەر ستراتیجییەتی وڵاتەوە بەم شێوەیەی لێدێت. بۆ حکوومەت مەیدانی جەنگ گرنگترە و هێزی سەربازی بڕیاردەرە".
بهرهبهیانی رۆژی ههینی ( 3ـی کانوونی دووەمی ساڵی 2020) له هێرشێكی موشهكی فرۆكهكانی ئهمریكا بۆ سهر دوو ئۆتۆمبێل له نزیك فرۆكهخانهی بهغدا، ههریهك له قاسم سولهیمانی، فهرماندهی گشتی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئهبو مههدی موههندیس، جێگری سهرۆكی دهستهی حهشدی شهعبی و لانیکەم 10 كهسی دیكه كوژران.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق