نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعێراق هەڵوێستی خۆی لەسەر بڕیاری دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان لەبارەی سزادراوانی بادینان ئاشكراكردو ڕایدەگەیەنێت: سیستمی دادوەری لەهەرێمی كوردستان پێویستی بە چاكسازی هەیە.
نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە بڵاویكردەوە: بڕیارەكەی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان دەرخەری ئەو راستیەیە كە ئەنجامدانی چاكسازی و بە دامەزراوەیی كردن لە سیستمی دادوەریدا لەو پەری پێویستیدایە لە هەرێمی كوردستان، ئەوەش بۆ ڕێگریكردن لەو جۆرە بڕیارە چەوتانە لە ئایندەدا.
جێگەی باسە، دوای سزادانی پێنج چالاكوانی بادینان و نیگەرانیە ناوخۆی و دەرەكیەكان لەبارەی ئەو پرسەوە، دوێنێ دادگای پێداچونەوەی هەرێم سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی پێنج دەستگیركراوەكەی بادینانی پەسەند كرد.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق