بانگهێشتی چالاکانی ئابووری، بازرگانان، وەبەرهینەران ، کۆمپانیاکان وخەڵکی هەرێمی کوردستان، بۆ سەردانی دووەمین پێشانگای تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی
مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: لە چوارچێوەی یارمەتیدان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابووری و بازرگانیەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق و ناساندنی توانا هەناردەکاریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دووەمین پێشانگای تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرواری یەکەم تاکو ٢٢ تاکو ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ کۆمپانیای باوەڕپێکراو و بەتوانای ئێرانی لە ناوەندی پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
شوشتەری وتی: ئەم کۆمپانیانە لە ١٥ گروپی جیاوزی کاڵا و خزمەتگوزاریەکانی وەک مەوادی خۆراکی، وشکە، فەرشی ئامێر و دەستی، پارچە و جل و بەرگ، تاقمی قەنەفەی ماڵان و دایرە، پیشەسازی بینا، مەوادی کیمیایی، پێداویستی ناوماڵ، ئامێری پزیشکی، پێداویستی ئۆتۆمۆبێل، ئامێری بەخێوکردنی ئاژەڵ و باڵندە، پیشەسازی چاپ و پێچانەوە و...هتد نوێترین کاڵا و توانا هەناردەکاریەکانی خۆی دەخاتە بەر دیدی سەردانیکەرانەوە.
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆتایی دا بانگهێشتی تەواوی چالاکانی ئابووری، بازرگان و وەبەرهێنەران، کۆمپانیاکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەموو پارێزگاکانی عێراق دەکات سەردانی ئەم پێشانگایە بکەن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق