ڕونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن کەسانێکی نابەرپرسەوە تەقە لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا، لەلایەن پاسەوانانی بارەگای ئەنجومەنەوە تەقەکەرەکان دەسگیر کران، بۆ ڕێزگرتن لە یاسا تەسلیم بە لایەنی پەیوەندیدار کراون.
ئێمە لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین ئەم جۆرە ڕەفتارانە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی ناکات دەبێتە هۆی شڵەژانی دەرونی خەڵکو شێواندنی بازاڕ،
لەلایەکی دیکەوە ئەم ڕەفتارانە چەندە ئیستفزازکردنی پارتییە هێندە زیاتر سوکایەتیە بە یاسا و لایەنی پەیوەندیداری حوکمەتی خۆجێی، بۆیە ئێمە لای خۆمانەوە داوا دەکەین هیچ هێزێک کێشەکانی خۆی نەگوازێتەوە بۆ فەزای گشتی، چونکە دواجار لەسەر ئاستی گشتی خۆیان باجی دەدەن. لای خۆمانەوە داوا دەکەین یاسا ڕێوشوێنی یاسایی خۆی بگرێتەبەر.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۰۲۱ -٦ - ۲٤
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق