ڤیناڵدۆم هۆكاری راسته‌قینیه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات
جۆرجینۆ ڤایناڵدۆم یاریزانی هۆڵەندا و یانەی پاریس سانجێرمان ئاماژە بەوە دەکات رەتکردنەوەی بارسێلۆنا بۆ ئەو زۆر سەخت بوو، دووپاتیدەکاتەوە بۆ پارە پەیوەندی بە پاریس نەکردووە بەڵکو بارسێلۆنا لە کرداری گواستنەوەی خێرا نەبوو.
جۆرجینۆ ڤایناڵدۆم یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: رەتکردنەوەی بارسێلۆنا بۆ من زۆر سەخت بوو، بۆ ماوەی چوار هەفتە گفتوگۆمان کرد بەڵام نەگەیشتینە رێککەوتن، بەڵام پاریس سانجێرمان خێراتر بوو بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکە و منیش بە پرۆژەکەیان سەرسام بوومم، سەرەتا پێموابوو ئیدی من لە بارسێلۆنام، چونکە تاکە یانەبوو بۆ ماوەیەکی درێژە گرنگیم پێدەدات.
ڤیناڵدۆم ده‌شڵێت: من دانی پێدادەنێم کە لە پاریس پارەی زیاترم دەست دەکەوێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە دیاریکردنی ئەم یانەیە پەیوەندی بە پارەوە نەبوو، هاندەرانی بارسێلۆنا دەیانویست لە یانەکەیان یاریی بکەم منیش هەمان ئارەزووم هەبوو بەڵام ئەوە رووینەدا.
جۆرجینیۆ ڤیناڵدۆمی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی فاینۆرد رۆتردام پێگه‌یشتووه، له 2011 روویكرده یانه‌ی ئایندهۆڤن، پاشان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی نیوكاسڵ كرد، دوای ته‌نیا یه‌ك وه‌رز به به‌های 27 ملیۆن یۆرۆ له 2015 بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوول گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول له ماوه‌ی پێنج وه‌رز 237 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی رێدز كرد، 22 گۆڵ و 16 ئاسیستی تۆمار كرد و نازناوی پرێمه‌رلیگ و چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێنا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق