بریارە سبەینێ لە سلێمانى خۆپیشاندانى فراوان لەدژى لەشکرکێشى و بڕینەوەو تاڵانکردنى دارستانى سنورەکانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەبچێت.
نیوەڕۆی ئەمرۆ هەینى لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ژمارەیەک لە کەسایەتى و چالاکوان و رۆژنامەنوس بە دەستپێشخەرى ناوەندی کارى نیشتیمانى خۆپیشاندانێکى جەماوەریان لەشارى سلێمانى راگەیاند.
ئاماژەیان بەوەشکرد، سبەی رۆژی شەممە لە کاتژمێر 5ی ئێوارە لە شەقامى سالم لە سەهۆڵەکە کۆدەبنەوەو خۆپیشاندانەکە لەدژى داگیرکارى سوپای تورکیاو دەسترێژییەکانى ئەو وڵاتەیە لەسەر هەرێمى کوردستان بەرێوەدەچێت.
جەختیش دەکەنەوە ئەم خۆپیشاندانە بانگەوازێکە بۆ هەمووان تا بەبێ جیاوازیییەکان کە لەم خۆپیشاندانە بەشدار بن و لەدژى ئەم داگیرکارییەی تورکیا لەدژى باشورى کوردستان دەیکات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق