وه‌زاره‌تی بازرگانی: به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان زیاد ده‌كرێت

ليست هناك تعليقات

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیانیان زیادكردوه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و مادده‌ خۆراكیانه‌شی له‌ڕێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێن، كوالێتیان به‌رزه‌ و پشكنینان بۆ ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30 حوزه‌یرانی 2021 محه‌مه‌د حه‌نون وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ڕایگه‌یاند ، به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره‌ 160ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیاردراوه‌ به‌زیادكردنی بابه‌ته‌كانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان، له‌وانه‌ش دۆشاوی ته‌ماته‌، فاسۆلیا، پاقله‌، نۆك، شه‌كر، ئارد، برنج و ڕۆنی خوارده‌مه‌نی، به‌گشتیش ئه‌و ماددانه‌ی ده‌درێنه‌ هاوڵاتیان بوه‌ته‌ 7 (حه‌وت) مادده‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ساڵی رابردودا تاڕاده‌یه‌ك به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان روی له‌كه‌مبونه‌وه‌ كرد، به‌هۆی ته‌رخان نه‌كردنی بودجه‌ی پێویست، به‌ڵام له‌ئێستادا گرفته‌كان چاره‌سه‌ر كراون و باشترین به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ دابینده‌كرێت".

محه‌مه‌د حه‌نون باسی له‌وه‌ش كرد، هاوڵاتیان سه‌رسام ده‌بن به‌كوالێتی مادده‌ خۆراكیه‌كان، یه‌كێك له‌ خواردنه‌كانش برنجی به‌سمه‌تی هیندی ڕه‌سه‌نه‌، هه‌روه‌ها فاسۆلیای ئه‌رجه‌نتینی، دۆشاوی ته‌ماته‌ی توركی و رۆن و شه‌كری بڕازیلی دابینكراون".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی داواش له‌هاوڵاتیانده‌كات، بڕوا به‌و ده‌نگۆیانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان كوالێتیان به‌رز نیه‌، به‌ڵكو سه‌رجه‌میان باشترین خۆراكن و له‌لایه‌ن لیژنه‌كانیشه‌وه‌ پشكنینیان بۆكراوه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif