ئاڵای كوردستانیان بۆ پێشوازی لە سەرۆكی هەرێم هەڵكرد

ليست هناك تعليقات



نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبیی ئیمارات و لە فڕۆکەخانەی بەتین بە دانانی ئاڵای کوردستان پێشوازی لێکرا.

لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیمارات کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەبوزەبی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن. سبەی شەممەش لەگەڵ محەممەد بن زاید، جێنشینی ئەبوزەبی کۆدەبێتەوە.

سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش هەر لەسەر داوای محەممەد بن زاید بووە.

هەر یەک لە ئەحمەد عەلی ئەلسایخ، وەزیری دەوڵەت و موزهەر جبووری، باڵیۆزی عێراق و کۆنسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا پێشوازییان لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.










ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif