هەپەگە ئاماری شەڕی دوومانگی ڕابردووی لەگەڵ سوپای توركیا بڵاوكردەوە

ليست هناك تعليقات

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، لەماوەی دوومانگی ڕابردوو گەریلاكانیان 288 چالاكی زەمینی و 38 چالاكی ئاسمانییان لەدژی سوپای توركیا ئەنجامداوە و 389 سەربازی توركیایان كوشتووە و 54 گەریلاش شەهیدبووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاندووە، “لەماوەی دوومانگی ڕابردوو،هێزەکانمان هەموو ڕۆژێک لە ناو تێکۆشاندان بوون”.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشكردووە، “سوپای تورکیا ئەنجامی دوو مانگ شەڕ و ئەو گورزە قورسانەی لێیدراوە، لە ڕای گشتیی تورکیا و دونیا دەشارێتەوە”.

ئەوەشیخستووەتەڕوو، “لەم رۆژانەی دوایدا هێڵی کوردانی خیانەتکاری هێناوەتە پێشەوە و کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانە لەلایەن هەندێک کەسەوە ئەنجام دەدات، دەیانەوێت لەو پشتەوە لەبەرخودانەکەمان بدەن”.

هەر بەگوێرەی ئامارەكەی هەپەگە، لەو دوومانگەدا 47 سەربازی سوپای توركیا كوژراوە و 54 گەریلاش شەهیدبوون.

هەپەگە دەشڵێت، سوپای توركیا 62 جار هەوڵیدا بچێتە ناو تونێلەکانی شەڕ و 17 جار لە دژی تونێلەکان و سەنگەرەکانی شەڕ چەکی کیمیایی و گازی ژەهراویی بەکارهێناوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif