وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم بڕیاریدا تەناوبی دەوامی فەرمانبەران نەهێڵێت.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، دەوامی تەواوی فەرمانگەكانی حكومەت وەك پێشووی لێیەتەوە و تەناوبی دەوام نامێنێت و بەو پێیەش دەبێت فەرمانبەران لە هەفتەیەكدا پێنج ڕۆژ دەوام بكەن .
ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و تاوتوێی پڕۆژە بودجەی هەرێمی كوردستان و ئەو بەرەوپێشچوونانە كرد كە لەڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا روویداوە دوای ئەوەی كە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی دوێنێیدا بڕیاریدا پشكی هەرێمی كوردستان بنێرێت و لەو بارەیەوە بڕیاردرا بڕی یەك ملیار و دووسەد ملیار دینار وەك پشكی شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵ بۆ هەرێم بنێردرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق