نەتەوە یەکگرتووەکان: ''یەک ملیۆن کەس لە میانمار پێویستیان بە هاوکاریە''

ليست هناك تعليقات

نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکیدا رایگەیاند کە بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای میانمار و گرووپە نەیارەکانی کودەتا لە پاش کودەتا سەربازیەکەی ئەو وڵاتە و کێشەی ئابوورییەوە، یەک ملیۆن کەس کەوتوونەتە دۆخێکەوە کە پێویستیان بە هاوکاریە.

لەو راپۆرتەدا کە نووسینگەی هەماهەنگیی هاوکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەی کردووە، زانیاری لەبارەی دوایین رەوشی ئەو ناوچانە بڵاوکراوەتەوە کە لە یەکی شوباتەوە کە کودەتا سەربازیەکە روویداوە تا ئێستا کاریگەری شەڕ و پێکدادانەکەیان لەسەرە.

هەروەها لە راپۆرتەکەدا، باس لەوە کراوە کە تا ئێستا لە ویلایەتەکانی باشووری خۆرهەڵاتی میانمار، ١٦٠ هەزار و ٤٠٠ مەدەنی بەهۆی پێکدادانەکانەوە ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە، لەو ژمارەیەش ١٠٠ هەزاریان ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەن کە لە ویلایەتی کایاه ئاوارەبوون.

ئاماژە بەوەیش دەکرێت کە بەهۆی نیگەرانیە ئەمنییەکانەوە ناتوانرێت هاوکاری مرۆیی بگەیەندرێتە ئەو مەدەنییانەی ئاوارەی ناوچە دارستانی و شاخاویەکان بوون.

لە راپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لەوەتەی کودەتا سەربازییەکە روویداوە تا ئێستا، ناسەقامگیری سیاسیی وڵات، شەڕ و پێکدادانەکان و کودەتا کاریگەری نەرێنییان کردووەتە سەر ئابووریی وڵات، بەو هۆیەشەوە نزیکەی یەک ملیۆن کەس کەوتوونەتە دۆخێکەوە پێویستیان بە هاوکاری مرۆییە.

لە چوارچێوەی هاوکاریەکانی بۆ لێقەوماوانی میانمار، نەتەوە یەکگرتووەکان پلانی هەیە بە بەهای ٢٧٦ ملیۆن دۆلار هاوکاری مرۆیی بگەیەنێتە ٩٤٤ هەزار کەس، بەڵام تا ئێستا ٤٩ ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif