ئاماژە بە پرسیاری زۆری هەوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستانی عێراق لەسەر هەڵگرتنی ڤیزای نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق، ئاگادارتان دەکەینەوە ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەمە ۹ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بڕیاری لابردنی ڤیزای ٤٥ رۆژەی نێوان ئێران و عێراقی بە مەرجی ئەنجامدانی کاری هاوشێوە لەلایەن عێراقەوە دەرکرد. بەم شێوەیە جێبەجێ کردنی بابەتی لابردنی ڤیزا بەندە بە رەزامەندی حکومەتی عێراق و واژۆکردنی رێکەوتنامەی هەڵگرتنی ڤیزای نێوان هەردوو وڵاتەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق