شاندێكی چاودێری دارایی عێراق بۆ وردبینیکردنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم لە هەولێرن
شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ وردبینی لە داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئاوات جەناب نوری پێشوازیان لێ‌کرا.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئه‌مرۆ هەشتی حوزه‌یران، شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لە چوارچێوەی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١١ دووه‌م/ج له یاسای بوودجه‌ی گشتی فیدراڵ به ژماره ٢٣ی ساڵی ٢٠٢١ كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌ڵده‌ستن به دروستكردنی تیمێكی هاوبه‌ش له چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییان کرد و لەلایەن وەزیری دارایی پیشوازییان لێ‌کرا.
بەپێی راگەیەندراوەکە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ئاوات جه‌ناب نوری باسی له كاروباره‌كانی تیمه هاوبه‌شه‌كه كرد كه ده‌یانه‌وێت وردبینی بۆ داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌ڵێنیدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكار بێت بۆ سه‌رخستنی رێكکه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا.
سەردانی شاندەکەی چاودێری دارایی عێراق له كاتێكدایه دوێنێ حەوتی حوزه‌یران، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عێراق كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و تاوتوێكردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ده‌ستوور تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق