مه‌رج و بڕیارێكی نوێ له باره‌ی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ ڕاگه‌یه‌ندرا
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه بڕیار و مه‌رجێكی نوێی له باره‌ی فه‌ریزه‌ی حه‌ج بۆ ئه‌مساڵ ڕاگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵی سعودییه له زاری وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌وه ڕایانگه‌یاند كوتانی دووه‌م دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستییه‌كی بنه‌ڕه‌تییه و ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ حه‌جی ئه‌م ساڵ هاتووه‌ته‌وه، پێویسته له واده‌ی 48 كاتژمێردا سه‌ردانی بنكه‌كانی كوتان بكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
ئه‌م بڕیاره له كاتێكدایه هه‌ینی ڕابردوو ڕاگه‌یه‌ندرا بوو وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی سعودییه له ڕێى نامه‌یه‌كی مۆبایله‌وه پاڵیوراوانی حه‌جی ئه‌مساڵ له قبوڵكردنیان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه 540 هه‌زار كه‌س له هاوڵاتیان و دانیشتووانی سعودیه له ڕێگه‌ی ئه‌لكترۆنییه‌وه خۆیان تۆمار كردووه و به‌هۆی ڕێوشوێنه‌كانی كۆرۆناوه له‌و ژماره‌یه ته‌نیا 60 هه‌زاریان ده‌توانن حه‌ج بكه‌ن.
له درێژه‌ی ورده‌كارییه‌كاندا ئاماره‌كان ئه‌وه‌یان خستووه‌ته ڕوو كه ڕێژه‌ی پێشكه‌شكاران بۆ حه‌ج له پیاواندا له‌سه‌دا 59 و له ئافره‌تاندا له‌سه‌دا 41 بووه، كه زۆرترین ڕێژه‌ی به‌شدارانیش ته‌مه‌نیان له‌نێوان 31 بۆ 40 ساڵدایه كه له‌سه‌دا 38ی پێشكهشكارانن و كه‌مترین ڕێژه‌ش له سه‌رووی 60 ساڵه‌وه‌یه كه له‌سه‌دا دووی پێشكهشكارانه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق