له ماوهی ساڵێكدا 60 ههزار كهس له ههرێمهوه كۆچیان بۆ دهرهوهی وڵات كردووه
ئهندام پهرلهمانێك ئاشكرایكرد كه لهماوهی ساڵی رابردوودا تا ئێستا زیاتر لە 60 هەزار کەس له ههرێمی كوردستان کۆچیان کردووە
بۆ دەرەوەی وڵات و نزیکەی 700 کەس لەوڵاتانی بولغاریا، بیلاڕوسو سڕبیا دەستبەسەرکراون.
كاروان گهزنهیی، كه جێگری سهرۆكی لیژنهی رهوهندی كوردی و پهیوهندیهكانی پهرلهمانی كوردستانه، ئاماژهشی بۆ ئهوهكرد كه دەیان کەسیش بونهته بەقوربانی له رێگادا.
گهزنهیی ئاماژهی بهوهشداوه: بێشک، ئەم کۆچە بە لێشاوە دەرەنجامی نەبوونی هەلی کار، نەبوونی گەرەنتی ژیانێکی پێویست و خراپی دۆخی ئابووری هاووڵاتییانە، کە پێکەوە ئەمانە ئەنجامی خراپی مامەڵە و بێباکی و کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانن.
دهقی نوسینهكهی:
دیاردەیەکی مەترسیدار لە هەرێم!!
لە ئێستادا هاوتەریب لەگهڵ قەیرانی مووچە و پێداویستییە رۆژییەکان و گرانبوونی نرخی کاڵا پێویستەکان لە بازاڕەکانی هەرێم، دیاردەی کۆچی گەنجان یەکێکە لە مەترسییە زۆر گەورەکان.
کۆچی گەنجان، سەرباری لەدەستدانی سەروەتێکی گەورەی مرۆیی زۆر کاریگەری کۆمەڵگە، کارانگازی ڕاستەوخۆیی بەسەر داهاتووی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، و مەترسییەکان ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر دەردەکەون!
بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، تەنها لە ساڵی2020 و شەش مانگی یەکەمی 2021، زیاتر لە 60 هەزار کەس کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات. دەیان کەس بوون بە قوربانی و نزیکەی 700 کەس لە وڵاتانی بولغاریا، بلا ڕووس و سڕبیا دەستبەسەرکراون!
بێشک، ئەم کۆچە بە لێشاوەی گەنجان دەرەنجامی نەبوونی هەلی کار، نەبوونی گەرەنتی ژیانێکی پێویست و خراپی دۆخی ئابووری هاووڵاتییانە، کە پێکەوە ئەمانە ئەنجامی خراپی مامەڵە و بێباکی و کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانن.
حکومەتێک نەتوانێت هەلی کار بۆ گەنجان بڕەخسێنێت و مووچە تا ئێستاش بە لێبڕینەوە دابەشبکات، بێشک ئەنجامەکەی کۆچکردن و بەجێهێشتنی بە لێشاوە!!
تێبینی: بە فەرمی داوامان کردووە لە سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ سازدانی دانیشتنێکی تایبەت لەسەر ئەم پرسە گرنگە!!
کاروان گەزنەیی، جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق