ئەردۆغان پێوەندیی بە سەرۆكی ئیسرائیلەوە كرد

ليست هناك تعليقات

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی ئیسرائیل پێوەندیی كرد بە سەرۆكی نوێی ئیسرائیل ئێسحاق هرتسوغ و پێرۆزبایی وەرگرتنی پۆستەكەی لێكرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە پێوەندییەكەیدا لەگەڵ سەرۆكی نوێی ئیسرائیل رایگەیاند پێوەندییەكانی توركیا و ئیسرائیل گرنگیی زۆریان هەیە لە سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی ئانادۆڵی فەڕمی توركیا.

راشیگەیاند توركیا و ئیسرائیل توانایەكی گەورەیان هەیە لەسەرجەم بوارەكاندا بەتایبەت بواری وزە و گەشتوگوزار و تەكنۆلۆژیا.

ئاماژەی بەوەشكرد كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی پێدادەگرێت لەسەر گەیشتن بە چارەسەری دوو دووڵەت بۆ كێشەی عەرەب و ئیسرائیل لە چوارچێوەی بڕیارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا و هەر هەنگاوێگ لە ئەمبارەیەوە پێوەندییەكانی ئیسرائیل و توركیا دەخاتە سەر رێگایەكی باش.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif