میلیشیاکان دژی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمەریکا دەوەستنەوە
ئەمینداری گشتی میلیشیای کەتائیب سەیدولشوهەدا گفتوگۆی نێوان عێراق و ئەمەریکا بە کارتۆنی ناودەبات و جەخت لەسەر بەردەوامی هێرشەکانیان دژی هێزەکانی ئەمریکا دەکاتەوە.
لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئەبوئالا وەلائی، ئەمینداری گشتی میلیشیای کەتائیب سەیدولشوهەدا گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمەریکا بە کارتۆنی ناوبرد و جەختی لەسەر بەردەوامی هێرشەکانیان دژی هێزەکانی ئەمەریکا کردەوە.
دوێنێش قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسایب ئەهلو حەق رایگەیاند "ئیدارەی ئەمەریکا نیازی کشانەوەی لە عێراقدا نییە، ئەوەی هەیە تەنیا قسەیە و کردەوە نییە".
گوتیشی "فڕۆکەکانی ئەمەریکا زیاتر لەسەر بەغدا دەسووڕێنەوە و کاری سیخوڕی دەکەن و ئامانجی سەرەکییان بریتییە لە چاودێریکردنی گرووپەکانی حەشدی شەعبی".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق