ئەحمەد داود ئۆغڵو، داوا لە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات بڕیارێکی بەپەلە بدات، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پیشوەختە لە تورکیا. هاوکات رەخنە لە سیستمی سیاسی وڵاتە دەگرێت.
ئەحمەد داود ئۆغلو، سەرۆکی پارتی ئایندە داوا لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات، بڕیارێکی بەپەلە دەربکات، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا.
ئۆغڵو راشیگەیاند، ئەردۆغان تاکە دەسەڵاتی رێگە پێدراوی یاساییە کە ئەو بڕیارە دەربکات.
هاوکات رەخنە لە سیستمی سیاسی تورکیا دەگرێت و ئاماژە بەوە دەکات، لە سایەی سیستمی سەرۆکایەتی ئەو دەسەڵاتە گرنگە لە پەرلەمانی وڵاتەکەی سەندراوەتەوەو.
داود ئۆغڵو جەختیش لەوە دەکاتەوە، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەبێتە هۆی ئەوەی جارێکی دیکە رۆح بە گیانی دیموکراسی تورکیا بکرێتەوە،و ئەستەمە ئەو دۆخەی ئێستا تورکیای تێدایە بتوانێت تاوەکو حوزەیرانی ساڵی 2023 کە وادەی دیاریکراوی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنە، بەرگە بگرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق