ڕه‌ئوف محه‌مه‌د ئالانی
پرۆسه‌ی چاكسازی، به‌مانای دانانی پلان و به‌رنامه بۆ چاككردنی ئه‌و كه‌لێن و درز‌و خراپیانه‌ی ئاڵۆزیان خستۆته لایه‌ن و چه‌مكێكی ژیان، كه بوونه‌ته هۆكاری به‌لاڕێدابردن و ناشیرینكردنی ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌و چه‌مكه، له‌و كاته‌شدا خراپ به‌كارهێنان و گۆڕینی ئاراسته ڕاسته‌قینه‌كه به‌ره‌و لێواری شۆڕبوونه‌وه ده‌ڕوات و كرمی گه‌نده‌ڵی لاشه‌كه وێران ده‌كات و دایده‌ڕزێنێت.
چاكسازی له‌بواری كارگێڕی و دارایی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و خراپ به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی داهات و ناڕوونی له چۆنێتی داهات و خه‌رجیه‌كان، قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر كراوه‌و به‌رده‌وامیش بۆته باس و خواسی میدیا‌و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك، كه تا ئه‌م كاته‌ی ئه‌م وتاره نوسراوه، هیچ هه‌نگاوێكی باش و ڕاستی نه‌نراوه، به‌ئاقاری چاكسازی و وهلاَمدانهوهی خواستی میدیا‌و دڵخۆشكردنی خه‌ڵك.
بهلاَم ئه‌وه‌ی پێویست بوو زۆرتر قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و كاری ووردی له‌سه‌ر بكرێ، چاكسازییه له‌بواری پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا، چونكه كار و پلان و نه‌خشه‌ی داهاتوی وولاَت بۆگهشهكردن و پێشخستنی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگه وه‌ستاوه.
ده‌بوایه سه‌دان ڕاپۆرت و ده‌یان توێژینه‌وه بۆ چاكسازی و نوێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده بكرایه و ده‌یان پانێڵ و سیمینار سازبكرایه تا كێشه‌و گرفته‌كانی په‌روه‌رده بخرانایه ڕوو چاره‌سه‌ریان بۆ دابنرایه، ئه‌بوایه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی بالاَ، له‌هه‌مووان زیاتر خهمخۆربوونایه و كاریان له‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه بكردایه كه ده‌بنه فاكته‌ری پێشخستنی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌م هه‌رێمه‌دا، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌بوایه ڕێكخراوه‌كانی قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان، به فشاری پیشه‌یی خۆیان هه‌ستانایه و وایان بكردایه زۆرترین گۆڕانكاری و پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده بكرایه، بهلاَم ئه‌وان وابه‌سته‌ی ئایدۆلۆژیای ته‌سكی حیزبین و ناتوانن له گوتاری حیزبه‌كانیان خۆیان قوتاربكه‌ن و زیاده‌ڕۆیی بكه‌ن.
(سه‌لمان عوده) یه‌كێكه لهبیرمهندهكانی سعودیه و مامۆستای زانكۆیه، به‌مجۆره له‌سه‌ر چاكسازی ده‌ڵێ: (چاكسازی و ڕیفۆڕمی ته‌واو فیداكارییه، تاوانكاری نیه، چونكه باشترین ڕێگایه، كه شۆڕش شه‌ڕی له‌سه‌ر بكات).
ده‌كرێ بپرسین، له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئایا له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری 1991 كام هه‌نگاو نراوه بۆئه‌و فیداكاریه‌ی پێویست بووه، له بواری پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن؟
یان به‌هه‌مان ڕێچكه‌ی پێشوترو بگره نهزانانهتر كارلهم بواره‌دا كراوه؟.
وهلاَمهكهی به‌رچاو و دیاره كه جگه له وێراكردن و بهئایدۆلۆژیاكردنی ته‌سك و گه‌نده‌ڵكاری هیچی تر به‌دی نه‌كراوه.
هه‌رله سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، ده‌بوایه كاری زۆر باش له‌سه‌ر سێكته‌ری په‌روه‌رده بكرایه، ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ئێستادا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست له هه‌موو بواره‌كان به‌دیده‌هات، چونكه به‌رهه‌می سی (30) نه‌وه‌ی دوای یه‌ك دیاره كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و كوێ ده‌بات.
هیچ كات نه‌وتراوه، چاكسازی له‌بواری په‌روه‌رده‌دا، پاكسازییه، چونكه له‌و كاته‌دا، دوورخستنه‌وه‌و په‌راوێزخستن هه‌یه، كه ئامانجه‌كه بۆ چاكسازی و بنیاتنانه، به‌بۆچوونی من تاكه هۆكار كه هه‌نگاو نه‌نراوه تاچاكسازی له‌په‌روه‌رده‌دا بكرێت، ئه‌و ترسه بووه، به‌م هۆكاره‌یه، (ئه‌لبێرتۆ رۆكیا) ئاماژه به چاكسازی ئه‌دات و ئه‌ڵێ:
(چاككردنی تاوانبار، دوورخستنه‌وه نیه، به‌ڵكو ئامانج لێی دادوه‌رییه).
ئه‌و دادوه‌ریه‌ی پێویسته له‌بواری په‌روه‌رده‌و فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌دا به‌دیبێت، ته‌نها چاكسازیه و دانانی پلانی زانستی و به‌رنامه‌ی هه‌مه چه‌شن بۆ گشت به‌ش و لایه‌نه كانی په‌روه‌رده، تا كۆمه‌ڵ بكرێته سه‌نته‌رو سه‌رچاوه‌ی ئامانج، به‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ مناڵ، مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ مرۆڤ و زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه، به‌و حوكمه‌ی منالاَن، ژینگه‌یه‌كی به‌رفراوانی كۆمه‌ڵگه‌یان پێكهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بنرێت له‌بواری پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و هه‌نگاوه‌كان خێرا بكرێن، تا ئه‌و كه‌لێن و بۆشاییانه پڕ بكرێنه‌وه، ئه‌وه‌ش به چاكسازی و ڕیفۆڕمی په‌روه‌رده‌یی ده‌كرێت.
چه‌ند پێشنیارێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی بالاَو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده گشتییه‌كان ده‌كه‌م، تا ئه‌م هه‌نگاوانه بنێن، به‌مه‌به‌ستی ده‌ست بردن بۆ پڕۆسه‌ی چاكسازی له و سێكته‌ره گرنگه‌ی ژیان.
1 - پێداچوونه‌وه به شێوازی پڕۆسه‌كه به‌گشتی و دیاریكردنی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی گونجاوی په‌روه‌رده‌یی
2 - دانانی پلانی هه‌مه چه‌شنه بۆ ئاوڕدانه‌وه له پڕۆگرامه‌كانی خوێندن و زیادكردن بابه‌ته كانی ژینگه دۆستی و ژیاندۆستی و ده‌روونناسی و كۆمه‌ڵناسی
3 - گۆڕینی ئه‌و به‌ندو خالاَنهی له نامیلكه‌ی یاساكانی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كاندا هه‌ن و ناگونجێن، یان كاریان پێنه‌كراوه
4 - به‌ستنی كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی به دوو ساڵ جارێك و به‌دواداچوون بۆ بڕیاره‌كان
5 - به‌ستنی پانێَڵ و سیمینار و كۆڕی په‌روه‌رده‌یی له شار‌و شارۆچكه‌كاندا
6 - كردنه‌وه‌ی خولی زانستی بابهتهكان بۆ مامۆستایان به‌به‌رده‌وامی و وتنه‌وه‌ی ئه‌و خول و كۆرسانه به كه‌سانی شاره‌زاو ئه‌زموون، نه‌ك چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراوی به‌رژه‌وه‌ند خواز
7 - دیاریكردنی ماوه‌ی به‌رپرسی به‌ش و یه‌كه‌كانی په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان، نه‌ك به ویستی ده‌ره‌وه‌ی په‌روه‌رده
8 - ساڵانه له‌كاتی پشوه‌كاندا به‌مه‌رج مامۆستایان بنێردرێنه ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، تا ئه‌زمونی ده‌وڵه‌تان و په‌روه‌رده‌ی شوێنه پێشكه‌وتووه‌كان، ببینن و له هه‌رێم ئه‌زمونی بكه‌ن
9 - پێداچوونه‌وه به یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردن و گۆڕینی بۆ شێوازێكی پێشكه‌وتووتر، ئه‌ویش به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆئه‌و پۆسته دانراون ناكرێ و نابێ بێ ئیش بن، لانی كه‌م سالاَنه ده‌بێ چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی و هه‌مه لایه‌ن له‌سه‌ر په‌روه‌رده، بخه‌نه به‌رده‌م وه‌زاره‌ت و لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی كارامه
10 - گرنگیدان به‌زمانی دایك، وه‌ك بنچینه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی، زمانی یه‌كه‌م، نه‌ك بخرێته په‌راوێزه‌وه
11 - چاپكردنی پڕۆگرامه‌كان به‌شێوازێكی شه‌فاف و خستنه‌ڕوو نه‌ك هه‌ر بابه‌ته‌و به‌دڵی چه‌ند كه‌سێك دابنرێت و گه‌نده‌ڵی تێدا بكرێت
12 - هه‌وڵبدرێ ئه‌و جۆره خوێندنگه بیانیانه‌ی له‌هه‌رێم بوونیان هه‌یه، كه ساڵانه پاره‌یه‌كی زۆر وه‌رده‌گرن، ڕێكبخرێنه‌وه و جیاوازی ئاستی زانستی و فێربوون، له‌گه‌ڵ خوێندنی حكومی كه‌مبكرێته‌وه
13 - گرنگی زیاتر به بینای قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان بدرێت و ژماره‌یه‌كی زۆرتر دروست بكرێت، تا ژماره‌ی قوتابی و خوێندكار له‌ناو پۆله‌كان كه‌مبكرێته‌وه
14 - گرنگیدان به تاقیگه‌و هۆڵی تایبه‌تی خوێندكاران، به شێوازی مۆدێرن و هاوچه‌رخ
له‌كۆتاییدا ئه‌مه‌وێ بڵێم: ئه‌م هه‌نگاوانه ڕگهن بۆ پێشخستن و سه‌رخستنی چاكسازی له بواری پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا، به‌هیوام كاریان له‌سه‌ر بكرێت و به كردار له چه‌ند ساڵی داهاتوودا، پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له ئاستێكی بالاَتر له‌مه‌ی هه‌یه ببینین و نیشتمان به ئه‌و كهرناڤاڵه مه‌زنه شاد بكه‌ین و خه‌ونی په‌مه‌یی بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده بڕهخسێنینن، نائومێدی بخه‌ینه په‌راوێزی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌وه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق