حیزبی شیوعی: زەمینەی لەبار لە ئارادانییە بۆ هەڵبژاردن

ليست هناك تعليقات

حیزبی شیوعی لەگەڵ کشانەوەی لە پرۆسەی هەڵبژاردن، رایگەیاند" پارەی سیاسی‌و چەكی كۆنترۆڵ نەكراو كاریگەرییان لەسەر بەڕێوەچونی هەڵبژاردن هەیە."

حزبی شیوعیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا كشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق راگەیاند كە بڕیارە رۆژی ١٠ ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

رزا زاهر، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعیی عێراق لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا راگەیێندراوی کۆمیتەی ناوەندی حیزبەکەی خوێندەوە و رایگەیاند، "بەشداریکردن لە هەڵبژاردن هیچ نییە جگە لە پرۆسەی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەو سیستەمە سیاسییە، کە سیستەمی پشکپشکێنە و گەندەڵی و هێنانەکایەی قەیرانە."

هەروەها جەختیشی كردەوە كە هێزە سیاسییەكان جددی نین لە هێنانەدی داخوازیی ناڕەزایەتییەكان و "ئەوەش یەكێك لە هۆكارەكان وا دەكات حزبەكەمان لە هەڵبژاردنەكان بكشێتەوە."

دوای سەدرییەکان، حیزبی شیوعیی عێراق دووەم حیزبە کە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکات کە بڕیارە رۆژی ١٠ ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif