لە فێستیڤاڵی "كان"دا خشڵەكانی ئەستێرەیەك دەدزرێت
لە فێستیڤاڵی "كان" و لەناو ژووری هوتێلێك كە بۆ خاتوونە ئەكتەری هۆڵیوود جۆدی تۆرنەر سیمس تەرخان كرابوو، سەرجەم خشڵەكانی ئەو هونەرمەندە دزراون، پۆلیس تا ئێستە خەریكی لێكۆڵینەوەیە، نازانرێ خشڵەكان هۆی خۆین یان بە كرێ هێناویەتی.
پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ دووشەم 12ی تەمووز بڵاوی كردووەتەوە، هونەرمەند جۆدی تۆرنەر سمیس كە یەك لە ئەكتەرە ناودارەكانی دنیای هۆڵیوودە و میوانی فێستیڤاڵی "كان" بووە لە فڕەنسا، لەناو ئەو ژوورەی لە هۆتێلێك بۆ تەرخان كرابوو، سەرجەم خشڵەكانی دزراون. پۆلیسیش رای گەیاندووە كە تا ئێستە خەریكی لێكۆڵینەوەن بۆ دۆزینەوەی خشڵەكان و گرتنی دزەكە.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی فڕەنسا بۆ ئاژانسی "فڕانس پرێس" رای گەیاندووە، تا ئێستە خشڵەكان نەدۆزراون و خەریكی لێكۆڵینەوەن، نازانرێ ئایا خشڵەكان هی جۆدی خۆین یان بە كرێ بۆ فێستیڤاڵەكەی هێناوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی گوتووە كە شەوی هەینی خشڵەكە دزراوە، بۆ سبەی جۆدی خۆی و یاوەرەكانی پۆلیسیان ئاگادار كردووەتەوە. پێشتر گوتبوویان بەهای خشڵەكان میلۆنان دۆلارە، دواتر دەركەوت لە دەیان هەزار یۆرۆ زیاتر نییە. بۆیە پۆلیس تا ئێستە ناتوانێ زانیاریی زیاتر بدات تا لێكۆڵینەوە تەواو نەبێت.
جۆدی تۆرنەر سیمس كە ئەكتەرێكی ناوداری دنیای هۆڵیوودە و رەگەزنامەی بەریتانی هەیە، زیاتر بە زنجیرە درامای "ترۆ بلۆد"ی ئەمەریكی دەركەوت، لەوەیش زیاتر بە بەشداریكردنی لە فیلمی "كوین ئاند سلیم" لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئەمەریكایی میلینا ماتسوكاس لە ساڵی 2019، وەك ئەستێرەیەكی پرشنگدار كەوتەبەر ئاماژەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق