ڕه‌ئوف محه‌مه‌د ئالانی
مرۆڤ بونه‌وه‌رێكی هۆشمه‌نده، به بیركردنه‌وه‌و كاركردن توانیوێتی سروشت و گیانه‌وه‌ره‌كانی تر بخاته ژێر ده‌سه‌لاَتی خۆی، هه‌روه‌ها توانیوێتی هه‌موو داهات و به‌رهه‌مه‌كانی سه‌رزه‌وی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاربێنێت، هه‌ركه مرۆڤ زاڵ بوو به سه‌ر زه‌ویدا، به‌عه‌قڵی پاوانخوازی خۆی هه‌رچی گیانه‌وه‌ری سه‌ر زه‌وی هه‌یه، یان كوژران و بوونه خۆراكی ژه‌مه چه‌وره‌كانی، ئه‌وانه‌شی ده‌رباز بوون، ملی سه‌ختی ڕێیان گرت و چوونه دوورترین ئه‌و جێگه‌یانه‌ی ده‌ستی مرۆڤی پێڕانه‌گه‌یشتووه، واته لوتكه‌ی شاخه‌كان و قولاَیی ده‌ریاكان.
تا له ساڵی 1980 ڕێكخراوی (بیتا) له‌لایه‌ن (نیوكریك) و هاوڕێكه‌ی (ئه‌لیكس باچیكۆ) دامه‌زرا، بۆپاراستنی مافی گیانداران. ئه‌م هه‌ڵپه‌و دڕنده‌ییه‌ی مرۆڤ به گیانه‌وه‌رانه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو گه‌یشته ئه‌وه‌ی خۆی كۆكرده‌وه و عه‌قلی خسته گه‌ڕ، تا بتوانێ به‌هێزیی خۆی بسه‌لمێنێ و ده‌ست ببات بۆ پشكی مرۆڤه‌كانی تر، ئه‌ویش به‌كوشتن و له‌ناوبردن و بێبه‌شكردنی لاوازه‌كان و پاوانخوازی، ئه‌م ململانێ و یه‌كتر سڕینه‌وه‌یه‌ی مرۆڤ درێژه‌ی كێشا، ئینجا په‌یامبه‌ره‌كان و ئایینه‌كان هاتن، تا مرۆڤ له‌و عه‌قڵیه‌ته شه‌ڕه‌نگێزیه‌ی هه‌یه‌تی ڕابگرن، له‌گه‌ڵ بوونی سه‌دان په‌یامبه‌رو ئایینزادا، ئه‌و عه‌قَڵیه‌ته خۆخوازیه‌ی مرۆڤ به‌ری پێنه‌گیرا، تائه‌م ساته‌ش كه به سه‌رده‌می زانست و ته‌كنه‌لۆژیا، ناسراوه، خوێنڕشتنی مرۆڤ به‌رده‌وامه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانی هاوشێوه‌ی، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی ژیان ودامه‌زراندنی چه‌ندین ڕێكخراوی مرۆڤدۆست ، بۆپاراستن و هێشتنه‌وه‌ی شكۆی مرۆڤایه‌تی ، له‌وانه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ،كه‌له‌ساڵی 1948 دامه‌زراوه، له نوسینه‌وه‌ی بڕگه‌كانیدا، حه‌وت جار ناوی مافه‌كانی مرۆڤ هاتووه، له‌ساڵی 2006 ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ پێكهات، كه دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه، دوا به‌دوای ئه‌وه،چه‌ندین ڕێكخراوی تایبه‌ت به مافه‌كانی مندالاَن و ژنان، دامه‌زراون، بۆفشارخستنه سه‌ر ده‌وڵه‌تان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێشێلكاری به‌رامبه‌ر مرۆڤ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌مووئه‌و هه‌وڵ و ڕێگریانه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی ته‌نها بۆ پاراستنی شكۆی مرۆڤ و پاراستنی ئه‌و درۆستكراوه یه‌زدانیه‌ی كه خوا خۆی ده‌فه‌رموێت (مرۆڤمان له‌سه‌ر جوانترین شێوه دروستكرددوه( . په‌روه‌ده‌و شكۆمه‌ندی : بۆبه‌رگرتن له‌و بێڕێزیه‌ی به‌رامبه‌ر شكۆی مرۆڤ ئه‌نجام ده‌درێت، زۆر له توێژه‌رانی بواری ده‌روونی و كۆمه‌ڵناسی، له‌ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌كانیانه‌وه، ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، باشترین ڕێگه بۆ دروستكردنی به‌ربه‌ستی پێشێلكاریه‌كان، چاندنی سۆز‌و دڵسۆزی و خۆشه‌ویستیه، له‌ناو ده‌روونی تاكدا، ئه‌ویش به‌هۆی پرۆسیسێكی گرنگ دێته ئاراوه،كه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردنه. كاریگه‌ریه‌كانی په‌روه‌رده له‌سه‌ر شكۆی مرۆڤ له ناخ و ده‌روونی تاكدا ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه، (لێبورده‌یی، خۆشه‌ویستی، دڵسۆزی، هاوكاری).
1- لێبورده‌یی بریتیه له چاندنی ڕێز و ئارامگرتن و دڵفراوانی و مامه‌ڵكردنی شیاو له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوانه‌ی نه‌گونجاون و له‌لایه‌ن كه‌سانی تر به‌رامبه‌ری ده‌كرێن، (هێلین كیله‌ر 1880- 1968) ده‌ڵێ:(باشترین ئه‌نجام له‌په‌روه‌رده‌دا لێبورده‌ییه) .
2- خۆشه‌ویستی ئه‌میش به‌دروستكردنی بنه‌ماكانی جوان بینین و سڕینه‌وه‌ی خراپه‌كاری به نمایشكردنی جوانیه‌كانی تاك به‌ناڕاسته‌وخۆ تا مرۆڤدۆستی بكرێته بنه‌مای خۆشه‌ویستی له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه شكۆی مرۆڤبوون ده‌پارێزرێت و مرۆڤ و گیانه‌وه‌رانی تری خۆش ده‌وێت و نابێته گرفتی ئازاردانی ئه‌وانی تر.
3-دڵسۆزی كاتێك تاك له‌ڕووی په‌روه‌رده‌وه به‌جوانی ئاراسته بكرێت، گۆشكردنه‌كه‌ی له دڵسۆی بۆ خۆی و ئه‌وانی تر ڕه‌نگده‌داته‌وه، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا شكۆی به‌رز ڕاده‌گرێت.
4-هاوكاری هه‌موو ئه‌و كارانه له‌خۆده‌گرێت كه پێویسته بۆ ئه‌وانی به‌رامبه‌ری بكرێت له مرۆڤ و گیانه‌وه‌رانی تر، به ئه‌نجامدانی كاری باش و به‌هاناوه‌چوون و ڕزگاركردنیان له‌كاتی ته‌نگژه‌كاندا، ئه‌وه‌ش شكۆمه‌ندی بالاَی مرۆڤبوونه . لێره‌وه ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه، كه په‌روه‌رده وابه‌سته‌یه به هه‌موو ئه‌و خوو ڕه‌وشت و ئاكارانه‌ی مرۆڤبوون ده‌خه‌مڵێنن، كاتی ئه‌وه هاتووه، بپرسین ئایا پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له‌م هه‌رێمه شكۆ به مرۆڤ ده‌به‌خشێت؟ بۆ وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره زۆر به ڕوونی دیاره كه نه‌خێری خێرا. دێته سه‌ر زمانمان. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه بایه‌خ و ڕۆڵی په‌روه‌رده بۆ شكۆمه‌ندی مرۆڤ دانه‌نراوه.
پیاوی ده‌وڵه‌تدارو سیاسه‌تزان (نیلسۆن ماندیلا 1918- 2013) ده‌رباره‌ی شكۆی مرۆڤبوون ده‌ڵێ: (هه‌ركه‌س و دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌وڵی دزینی شكۆمه‌ندیم بدات، زه‌ره‌ر مه‌ند خۆیه‌تی ). دیاره مه‌به‌ست له دزین و بردنی شكۆمه‌ندی ئه‌وه‌یه نه‌توانرێت مامه‌ڵه‌یه‌كی باشی له‌گه‌ڵ بكرێت و نه‌بێته سه‌رچاوه‌ی ئیلهامبه‌خشی خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی. له‌ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌وه مناڵ به‌باشی ده‌بێته كاره‌كته‌رێكی گرنگ و خاوه‌ن شكۆی به‌رز له دواڕۆژدا، بۆیه (عه‌بولكه‌ریم به‌كار) به‌م جۆره باسی پاراستنی شكۆی منداڵ ده‌كات و ده‌ڵێ : (بردنی شكۆی مندڵ، چه‌وساندنه‌وه‌یه‌تی، ئه‌ویش كارێكی خراپه( . ئه‌وه‌ی گرنگ بێت و مایه‌ی ویستی ئێمه بو له‌سه‌ر شكۆمه‌ندی مرۆڤ و بایه‌خ و ڕۆڵی په‌روه‌رده له‌م وتاره‌دا تا ڕاده‌یك ئاماژه‌مان پێداوه، به‌و هیوایه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كاری له‌سه‌ر بكات و بیكاته به‌شێك له فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا..
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق