به‌ بڕیارێكی سه‌رۆكی تونس په‌رله‌مان سڕكرا و حكومه‌تیش هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌

ليست هناك تعليقات

قه‌یس سه‌عید، سه‌رۆكی تونس به‌ بڕیارێك به‌پێی به‌ندی 80 له‌ ده‌ستووری تونس هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی سڕكرد و پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵگرت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش "هیشام مه‌شیشی" سه‌رۆك وه‌زیرانی له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌.

دوێنێ ئێواره‌ سه‌رۆكی تونس بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركرد، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش "قه‌یس سه‌عید" سه‌رۆكایه‌تی دادگای باڵا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌موو ئه‌و دۆسیه‌ و تاوانانه‌ ده‌كات، كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ تونس ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌ هاوكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، كه‌ بڕیاره‌ سه‌رۆكی تونس له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا دیاریبكات.خه‌ڵكی تونس به‌هۆی سڕكردنی په‌رله‌مان و له‌كارلادانی سه‌رۆك وه‌زیران ئاهه‌نگ ده‌گێڕن

لایه‌نگرانی "قه‌یس سه‌عید" به‌هۆی بڕیاركه‌وه‌ ئاهه‌نگیان گێڕا، پێیان وایه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی شكستی "بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌"ی ئیسلامی، كه‌ زۆرترین كورسی په‌رله‌مانیان هه‌یه‌ و "راشد غه‌نوشی" سه‌رۆكایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌ ده‌كات و له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی تونسیشه‌.

چه‌ند كاتژمێرێك دوای بڕیاره‌كه‌ی سڕكردنی په‌رله‌مان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (26ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) سوپای تونس رێگرییان له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری تونس كرد، بچنه‌ باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان.

"راشد غه‌نوشی" له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان چاوه‌ڕوانی ئاماده‌بوونی رۆژنامه‌نووسان بوون و دواتر له‌ په‌خشی راسته‌وخۆدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رووبه‌ڕووی سوپای تونس وه‌ستانه‌وه‌.

غه‌نووشی رووی له‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد و داوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای په‌رله‌مانی كرد و گوتی: "سوپاكه‌مان به‌رگری له‌ شۆڕش كرد و پاراستی، ئه‌ی سوپای نیشتمان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌تان لێده‌كه‌ین، كه‌ پارێزگاری له‌ نیشتمان و ئایین بكه‌ن".

یه‌كێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌كانی "بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌" رووی قسه‌ی له‌ سه‌ربازێكی سوپا كرد و گوتی: "ئێمه‌ سوێندمان خواردووه‌، كه‌ پارێزگاری له‌ ده‌ستوور بكه‌ین"، یه‌كێك له‌ سه‌ربازانی سوپاكه‌ش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و گوتی: "ئێمه‌ش سوندمان خواردووه‌ كه‌ به‌رگری له‌ نیشتمان بكه‌ین".خه‌ڵكی تونس به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی تونس ئاهه‌نگ ده‌گێڕن

سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كانی تونس ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، ئێواره‌ی دوێنی "هیشام مه‌شیشی" سه‌رۆك وه‌زیرانی تونس بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بانگهێشتی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له‌ قیرتاج كراوه‌، دوای ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا پچڕاوه‌، باس له‌وه‌ش كراوه‌، ره‌نگه‌ له‌لایه‌ن سوپای وڵاته‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابێت.

قه‌یرانی وڵاته‌كه‌ له‌وه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد، كاتێك مه‌شیشی سه‌رۆكی تونسی فه‌رامۆش كرد و له‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی وزاریدا پرس و رای پێنه‌كردووه‌، كێشه‌كه‌ له‌نێوان سه‌رۆكی تونس و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوورست بووه‌ ره‌وشه‌كه‌ ئاڵۆزتر بووه‌.خه‌ڵكی تونس به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و سڕكردنی په‌رله‌مان خۆشحاڵن

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif