ئه‌مشه‌و له‌نده‌ن ده‌بێته‌ سه‌كۆی نماییشی دوو ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی ئه‌ورووپا

ليست هناك تعليقات

ئه‌مشه‌و له‌ یاریی كۆتایی یۆرۆی 2020، له‌ یاریگه‌ی وێمبلی له‌ له‌نده‌ن، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و ئیتاڵیا له‌ كاتژمێر 10:00ـی شه‌و رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.

هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند لە کاتێکدا رووبەڕووی ئیتاڵیا دەبێتەوە له‌ دواین 12 یاریی له‌ 11 یاریی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ و له‌ یارییه‌كیش به‌رامبه‌ربووه‌ له‌ 17 یاریی له‌ سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان له یاریگه‌ی‌ وێمبڵی 15 یاریی به‌سه‌ركه‌وتن یاریگای جێهێشتووه‌.

په‌نجا و پێنج ساڵ به‌سه‌ر دواین ناسناو و یه‌كه‌مین ناسناوی ئینگلاند له‌ مێژوو تێپه‌ڕ بووه‌ له‌ یاریی كۆتایی یۆرۆی 2020 هه‌لی ئه‌وه‌یان له‌به‌رده‌مه‌ كۆتایی به‌و فیلمه‌ ناخۆشه‌ بهێنن و ده‌ستپێكێكی نوێ تۆمار بكه‌ن.

ئینگلاند له‌ یاریگای وێمبڵی و له‌ له‌نده‌نی پایته‌خت له‌ یاریی كۆتایی یۆرۆی 2020 رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ده‌بێته‌وه‌ كه‌ هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه‌ له‌ پاڵه‌وانییه‌تییه‌ گه‌وره‌كان پشتی ئازۆری له‌ زه‌وی بده‌ن.

ئینگلاند له‌ قۆناخی پێشكۆتایی پێویستی به‌ 120 خوله‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌ دانیمارك بباته‌وه‌ و بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژوو خۆی گه‌یانده‌ یاریی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا.

ئینگلاند له‌م یارییه‌ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی به‌رده‌ستن ته‌نیا فیل فۆدین نه‌بێت كه‌ له‌كاتی راهێنانه‌كان تووشی پێكانێكی سووك بووه‌ و چاوه‌ڕێی قسه‌ی پزیشكه‌كانن بۆ ئه‌وه‌ی یاریی بكات

راهێنه‌ری ئینگلاند چی ده‌ڵێت؟

گاریس ساوسگه‌یت راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند پێش یارییه‌كه‌ ده‌ڵێت: هێشتا یاریكردنی فیل فۆدین دیار نییه‌ پێكانه‌كه‌ی سووكه‌ چاوه‌ڕێی پزیشكه‌كان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانم ده‌توانێت یاریی بكات یانیش نا.

ساوسگه‌یت گوتیشی: كاتێك به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌كی وه‌كو ئیتاڵیا یاریی ده‌كه‌یت پێویسته‌ كاتێكی زۆر بۆ خوێندنه‌وه‌ی خاڵه‌ به‌هێز و لاوازه‌كانی به‌سه‌ر ببه‌یت، ئیتاڵیاش له‌و هه‌ڵبژاردانه‌یه‌ كه‌ خاڵی به‌هێزی زۆر زۆره‌ به‌تایبه‌تی له‌ هێڵی ناوه‌ڕاست زۆر نایابن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێڵی ناوه‌ڕاستی ئێمه‌ش به‌رامبه‌ر مۆدریچ و تۆنی كرووسیش یارییان كردووه‌ و سه‌ركه‌وتووش بوون ئه‌م یارییه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی رابردوو ده‌بێت.

راهێنه‌ری ئینگلاند ده‌شڵێت: له‌ دوای یۆرۆی 1996 پازده‌ ساڵی زۆر ناخۆشم به‌ڕێكرد به‌ڵام ئێستا ده‌بینم هانده‌ران له‌گه‌ڵمانن و كه‌شێكی زۆر ناوازه‌مان بۆ ده‌ره‌خسێنن هیوادارم بتوانین دڵخۆشیان بكه‌ین، هیوادارم هانده‌ران ده‌ست له‌ فیكه‌لێدان له‌كاتی سرودی نیشتمانی ركابه‌ره‌كانمان هه‌ڵبگرن به‌راستی ئه‌وه‌ كارێكی خراپه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یارمه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان نادات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif