عادل باخەوان
ئەمڕۆ خولی یەکەمی هەڵبژاردنی هەرێمەکانی فەرەنسا بەڕێوەچوو، یەکشەممەی داهاتووش خولی کۆتاییش بەڕێوەدەچێت.
وانەی یەکەم: فەرەنسییەکان زللەیەکی تووندیان لە سەرۆك ماکرۆندا و زۆربەی بەربژێرەکانی شکستیان هێنا، بەتایبەتی لە هەرێمی پاریسدا.
وانەی دووەم: مارین لۆپێن بە هەمان شێوەی سەرۆك ماکرۆن شکستی هێنا و بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو دەنگی بەربژێرەکانی دابەزی.
وانەی سێیەم: گەڕانەوەی راست و چەپی نۆرماڵ بەشێوەیەکی بەرچاو، بەتایبەتی کەسایەتییەکی وەك گزاڤێ بێرترداند کە وەك رکابەرێکی بەهێزی ماکرۆن دەردەکەوێت بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ساڵی داهاتوو.
وانەی چوارەم: رێژەی دەنگنەدان لە ئاستێکی یەکجار بەرزدایە و دەگاتە 66%. ئەمەش هەڕەشەیەکی تووندە بۆ هەموو لایەکیان.
وانەی پێنجەم: عێراق و کوردستان دەبێت هەر لە ئێستاوە خۆیان بۆ هەموو سیناریۆکانی ساڵی داهاتوو ئامادە بکەن، چونکە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا کارایی راستەوخۆیان بەسەر عێراق و کوردستانەوە دەبێت.
د. عادل باخەوان، سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوە لە کاروباری عێراق لە فەرەنسا
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق