سعودیە وادەى دەستپێکردنەوەی مەراسیمی عومرەى راگەیاند

ليست هناك تعليقات

حکومەتی سعودیە، بەگرتنەبەری رێکاریكانی خۆپارێزی دەستپێكردنەوەی مەراسیمی عومرەی ڕاگەیاند

لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیەدا هاتووە: سعودیە بڕیاریداوە وردە وردە رێگە بەئاساییبونەوەی مەراسیمی عومرە بدات و مەراسیمەکەش لە رۆژی 10ی مانگی 8 ەوە دەستپێدەکاتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەسەر راسپاردەی تەندروستی و رێنمایی سەرۆکایەتی کاروباری مەککە و مەدینە سەرجەم ئامادەکارییەکان تەواوکراون بۆ پێشوازیکردن لە عەمرەکارانی سعودیە لەناوەوە و دەرەوەی وڵات.

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە ڕاشیگەیاندوە، یەکێک لە رێکارەکان ئەوەیە دەبێت سەرجەم عومرەکاران پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا بکەن و هەمان ئەو رێکارە خۆپارێزیانە جێبەجێبکەن کە لەرێورەسمی حەجی ئەمساڵ گیرانەبەر.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif