وەزارەتی دارایی لەسەر گەیشتنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەو

ليست هناك تعليقات

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر گەیشتنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ یەکەمین بڕە پاره‌ لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراق، کە بڕی ٢٠٠ ملیار دینارە، خرایه‌ سه‌ر ئەژماری وەزارەتەکە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمدا هاتووە" ئەمرۆ یەکشەمە كاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەمرۆ یەکەمین بڕە پاره‌ لە لایەن حکومەتی فیدراڵی عێراق، کە بڕی ٢٠٠ ملیار دینارە، خرایه‌ سه‌ر ئەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان".

ئاشکراشیکردووە، بڕە پارەكە لەئێستادا لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێردایە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif