سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی هێنا بۆ واشنتۆن وجه‌ختیكرده‌وه كه‌هیچ هێزێكی شه‌ركه‌ر له‌عێراق نامێنێت.
ئه‌مرۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی هێنا بۆ ئه‌مریكا، كه‌چه‌ندین كۆبوونه‌وه ودیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا وسه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجامی داوه وبه‌ئه‌رێنی به‌ناویان ده‌بات.
كازمی جه‌ختی له‌وه‌كردوه، كه‌له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی واشنتۆن رێككه‌وتنیان كردوه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان، وئه‌مه‌ش له‌كۆتایی ئه‌مساڵ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند: له‌ئێستا دا به‌ره‌و به‌غدا به‌رێده‌كه‌وین وسه‌ردانه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتنی هێناوه ولێكتێگه‌یشتنی ئابووری وسیاسی و رۆشنبیریمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دا كردوه، وهه‌روه‌ها رێككه‌وتین له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه‌كان ونه‌مانی هیچ هێزێكی سه‌ربازی له‌عێراق له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ساڵی 2021 دا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق