ئاسۆعەبدوللەتیف
ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردوگان و ئاکەپە، لە چەند ساڵی رابردوو دەستیان بۆ برد مانۆڕێک بوو کە لە ڕووی سیاسیی و پەروەردەیی و ستراتیژییەوە بە زیان شکایەوە بۆ بزاڤی ئیسلامیی شەرقی و بەتایبەت رەوت و ئەزموونی گەشەسەندووی حوکمڕانی ئیخوانەکان، دواتر ئەردوگان جگە لە دڵتەنگی و لێدوانی میدیایی، خۆی لێ نەبان و بێ ئاگاکردو بەو ڕادەیە نەگەشتە فریادیان وەک چۆن گەشتە فریان ئەمیری قەتەرو باکۆ لە ئازەربایجان .
هەڵەی ئەردوگان ئەوە بوو کەوتە لاسایی کردنەوەو شوێنپێ هەڵگرتنی دەوڵەتێکی مەزهەبی و وەلائیی وەک کۆماری ئیسلامی ئێران بەڵام بە ڤێرژنێکی سوننی. وەلاوەنانی بیر‌و ئایدۆلۆژیای کەمالیزم و خۆ ئامادەکردن بۆ دۆخی ئەتاتورکیزمی دینی و سواربوون لەسەر شەپۆل و ھەستی سوننەگەرا و سەلەفیەتی عەرەبی بەرەو خەلافەتێکی سوننی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، بە تەفرەدانی ئاین و بەکارھێنانی شەعیرەو سەمبولەکانی، بە یارمەتیدانی خەتی ئیخوانی و ختوکەدانی هەستی ئاینی و پۆپۆلیزمی خەڵکیی تەواو دۆخەکەی شێواند.
ئەوانە بەشێک بوو لەخەون و پاکێجی ئەردوغان و سوڵتانیزمەکەی کە هەموو دەوڵەتە بەناو ئیسلامیەکان و یەکێتی زانایانی ئاینی سوننی جیهانی پشتگیری‌یان دەکرد، بەڵام بەپێچەوانەوە زیانی کوشندەی لە دۆستەکانیداو دوو دەوڵەتی گەورەی دوای بەهاری عەرەبی ئیخوان موسلیمینی کردە قوربانی بۆی،
ئەردوگان دەیویست بە هەڕەشەو سوژدەیەکی سادە، هەموو هالەی سوننە ئیخوانییەکان و مەدرەسەو فیکر‌و جیهانبینی عەرەبی ڕەشۆکیش بخاتە ژێر باڵەکانی خۆی و بەکاریان بهێنێت، بگرە بەکاریشی هێنان تا لە دواجاردا بە زیان شکایەوە وەک ئەوەی بینیمان لە میسر‌و تونس چی ڕویدا.
تورکیا‌و ئاکەپە کە هەرگیز ناتوانن ئیخوانی بن بەهۆی ئەوەی دەوڵەتی بەرھەمھێنانی رق و شۆڤێنیەت و مۆدێلی توندرەویی ئاینی بوون، سەیر بوو ئیخوانەکان بەو میتۆد‌و گوتارە تۆلێرانس و میانڕەوەی خۆیانەوە بە تۆپزیی کەوتبوونە پشتگیریی ئەم خەلیفەوە بەتایبەتی چەندین ساڵە کورد لەژێر جەبری ئەو ستەمکاریانەی خەلیفەو پرۆسەی سڕینەوەو ئایسیمیلاسیۆن و شەرعیەتی دیموکراسیدا گەمە بە چارەنوسیان دەکرێت و هەزارانیان توند دەکرێن لە زیندانەکانداو ئیخوانەکانیش بێدەنگن!
دیدی خورافەو زیندوکردنەوەی خەلافەتێکی سوننی لەلایەن ھەندێک تایپی دینی و دەوڵەتی کلاسیکیی ناوچەکەوە بۆ ئەردوغان قەڵغان بوو دواتریش کە کۆدەتا ڕوی ئەدا خەلیفە بێدەنگی لێدەکرد تا بارانەکە خۆشی دەکردەوەو پەیوەندیەکانی چاک ئەکردەوە لەگەڵ کۆدەتاچیان وەک ئەوەی کردی لەگەڵ ئیسرائیل و شازادە محمد بن سەلمان و فەتاح سیسی و ئێستاش قەیس سەعید، دەبوو ئیخوان بەو میتۆدەی خۆیان هەرزوو گەمەو موغازەلەیان ڕاگرتایە لەگەڵ ئەم پیاوەی کە تەواوی مێژووی ئیخوانی بەکارهێنا بۆ دەسەڵاتگەریی خۆی و دواتریش هەندێکیانی لە تورکیا دەرکردو ناوەندە میدیاییەکانی داخستن.
توركیا پێشتر هه‌نارده‌ی هێزه‌كانی خۆی كرد بۆ جه‌نگی (ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا) و گرتنی هه‌رێمی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ و چه‌ندین جاریش هاتووه بۆ قوڵایی خاكی سووریا و سەرێکانی و عەفرین و كه‌ناراوه‌كانی میسر و یەمەن و پاکستان و قەتەرو چه‌ند وڵاتێكی‌تر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست. له‌كاتێكدا ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ له ساڵی 1994ـه‌وه نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌كی وه‌رگرتووه، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی وڵاتی ئه‌رمینیادا مایه‌وه تاوەکو ساڵی 2020 و به پشتگیریی توركیا و ئازه‌ربایجان دیسان خرایه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی ئازه‌ربایجانی هاوپه‌یمانی توركیا و ئه‌مه‌ش بۆ ئێران ره‌نگه جوڵه و قهڵهمڕهوییهكی مه‌ترسیدار بووبێت.
دوای ئه‌وه لێدوان و به‌یته شیعرییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له نمایشێكی سه‌ربازیی له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان له مانگی 12-2020 له هه‌مبه‌ر بردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه، كه باسی سنووره‌كانی توركیای گه‌وره و سه‌ربه‌خۆیی رووباری ئاراسی كرد له‌نێوان ئێران و ئازه‌ربایجان، دۆخه‌كه‌ی به‌ته‌واوی گه‌یانده لووتكه و ئێرانی باش توڕه‌كرد و به ده‌ستوه‌ردانی زانی له یه‌كپارچه‌یی خاكی فارسه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌ی خسته حاڵه‌تی نائاساییه‌وه، تا گه‌یشته جه‌نگی بانگهێشتكاریی و لێپرسینه‌وه‌ی باڵیۆزانی هه‌ردوولا له ئه‌نقه‌ره‌و تاران و لێدوانی تووندی دژبه‌یه‌ك بەتایبەتی ئێران ئیتر لەو گەمەیەی ئەردوگان و ئیخوان تێگەشت کە باڵەکانیان کردبوویەوە تا ئەوپەڕی دنیا. بۆیە بە توندی دژی لەشکرکێشی و دەخالەتی تورکیا بۆ خاکی عێراق و وڵاتانی سوننی هاتە دەنگ، پێدەچێت هاوکێشەکان دوای کۆدەتاکەی تونس بەسەر شەرعیەتی پەرلەمان و نەهزەدا گۆڕانی قوڵ بەخۆوە بگرن و چیتر تورکیا ئەو ڕۆڵە میحوەرییەی نەمێنێت لە ناوچەکە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق