بە وێنە؛ مەزارگەیەكی گەرمیان وەك ناوچەی شوێنەواری تۆمار دەكرێت

ليست هناك تعليقات

مەزارگەی (ئیمام جبرائیل) لە ئیدارەی گەرمیان وەك ناوچەیەكی شوێنەواری تۆمار كراوە و مێژووی بیناسازییەكەی بۆ 400 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

محەمەد عەلی، بەڕێوبەری مۆزەخانەی كەلەپوری گەرمیان له لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، دیارە ئێمە چەندین گۆڕستانمان هەیە هەندێكیان ئەوەندە كۆنن كەس وردەكاری مێژووی نازانێت و لە ناویشیاندا گۆڕستانێكمان هەیە بەناوی (ئیمام جبرائیل بن ئیمام موسی الكاظمی) ناونراوە .

وتیشی، “بە نمونە ئەمەی كە بەناوی (ئیمام جبرائیل)ەوە ناونراوە هیچ دەقێكی مێژوویی و زانیاریەكی پشتا و پشتی نییە و ئێمە وەك ناوچەیەكی شوێنەواری تۆمارمان كردووە “.

دەشڵێت: “گۆڕستانەكە چەند جۆری بیناسازی جیاوازی تێدا بنیات نراوە، كە مێژووەكەیان بۆ 400 ساڵ و كەمتر تا 200 ساڵ تێدایە”.

لەسەر زاری هاووڵایتانەوە ئەوە وتراوە، كە لە نزیك مەزارگەكەوە شوێنی (خەڵوەتكێشان)ی (ئیمام جبرائیل بن موسی الكاظمی) تێدا بووە، كە بەندایەتی و زیكری خودای تێداكردووە.

محەمەد عەلی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەپێی ئامارەكانی بەردەستمان، 600 ناوچەی شوێنەواری هەن لە سنوری قەزای كەلار و كفری بەشێك لە خانەقین، كە دیوی ناحیەی مەیدانە و لەو ڕێژەیەش 400 ناوچەی تۆمار كراون.

مەزارگەی (ئیمام جبرائیل) لە ڕووی جوگرافییەوە دەكەوێتە نێوان گوندەكانی (هۆرێن و بێلولە)دا لە بناری شاخی بەمۆدا.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif