ئاسۆ_عەبدوللەتیف
مێژووی فه‌ره‌نسا، مێژووی فه‌لسه‌فه و جه‌نگ و رێنیسانس و شۆڕشی قوتابیان نییه به‌ته‌نها، به‌ڵكو مێژوویه‌كه له جوڵه و ئاكتی دیبلۆماسی و ره‌نگڕێژیی هێڵه‌كانی سیاسه‌تكردن و بڕیاری قورس به هێواشی و نه‌رمی.
راسته فه‌ره‌نسا وڵاتی جه‌نگه‌كان و ئیمپراتۆریه‌ته‌كان و ناپلیۆنی یه‌كه‌م و لویسهكان تا دیگۆلهكان و میتیران و ماكرۆن، تا ڤۆڵتێرو دیكارت و باستۆرو ڤیكتۆر هۆگۆ و ئهلبیركامۆ و سه‌دان فه‌یله‌سوف و سیاسی و ره‌مزی گه‌وره‌یه له مێژوودا، به‌ڵام بۆ ئێستاش به‌رزترین ڤێرژن و ئه‌زموونی دیموكراسی و فره‌یی و ئازادی سیاسی و حیزبی و حوكمڕانی راقی و میدیا و تاكی ئازادی هه‌یه‌و یه‌ك چركه‌ش سازشی له‌سه‌ر ناكات، خاوه‌نی ئابووریه‌كی كه‌موێنه‌یه له جیهاندا، سێهه‌م وڵاته له سه‌ر ئاستی جیهان كه خاوه‌نی عه‌مباری چه‌كی ناوكییه، دوای ئه‌مریكا به گه‌وره‌ترین وڵاتی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت له رووی دیبلۆماسییه‌تی ئاستبه‌رزه‌وه. به‌ڵام ناكاته ئه‌وه‌ی كه له جوڵه دیبلۆماسیه‌كانی تێ نه‌گه‌ین له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا، به‌ڵام ماكرۆن كوڕی سه‌رده‌مێكی تاریكی مۆدێرنێته بوو رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ قهڵهمڕهوییهكی مه‌ترسیداری داعش و كه‌لتوریی خوێن و تیرۆر، كه هه‌ر له سه‌رده‌ستی ماكرۆن و هاوكارانیشی ئه‌و خه‌لافه‌ت و شه‌به‌حه تاریكه ئوسوڵی و كۆنه‌پارێزه تێك شكێنراو سه‌رده‌مێكی تازه هاته ئارا بۆ كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و كورد به‌تایبه‌تی.
ساده‌ترین پرس و خواستی جه‌وهه‌ریی له‌لایه‌ن به‌شێكی سه‌ره‌كی هاووڵاتیانه‌وه بۆ سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی "ئیمانۆیل ماكرۆن" سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌ولێر ره‌نگه ئه‌وه بێت چی بۆ كورد ده‌كات؟
ئه‌گه‌رچی پرسیاره‌كه لۆژیكی نییه و زیاتر ئایدۆلۆژیی و عاتیفییه، به‌ڵام ده‌شێت كورد له‌م جوڵه دیبلۆماسیانهوه فێری ئه‌وه‌بێت و ئه‌و پرسیاره پێچه‌وانه بكاته‌وه ئایا كورد چی بۆخۆی ده‌كات؟ كورد ده‌بێت بزانێت ناوچه‌كه‌ی ناوچه‌یه‌كی جیوپۆله‌تیكی گرنگ و ستراتیژییه له دیدی ئه‌وروپیه‌كان و ئه‌مریكیه‌كانه‌وه، پاراستنی چه‌نده په‌یوه‌سته به ئه‌جێندا ده‌ره‌كیه‌كانه‌وه ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌سته به رێكخستنی ناوماڵی كورد خۆیه‌وه، به‌تایبه‌تی كه ئێستا پرس و خواست گه‌رمه له هه‌مبه‌ر پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هاوشێوه‌ی ئه‌فغانستان و لێكه‌وته خراپه‌كانی ئه‌و پاشه‌كشه‌یه له‌سه‌ر هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌م جۆره سه‌ردان و دیبلۆماسیه‌ته ره‌نگه تا راده‌یه‌ك دڵنیایی بێت بۆ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت بۆ وڵاته ئه‌وروپیه‌كان.
پرسیاری چی بۆ خۆكردن بۆچی گرنگه؟
ئه‌و پرسه به واتای ده‌رچوون له بهنگیی و به‌نج و پاڵدانه‌وه به‌دیار كارته سیاسیه ده‌ره‌كیه‌كانه‌وه، واته په‌نجه بردن بۆ پرۆژه‌ی چاكسازیی و ریفۆرمی گه‌وره‌و ده‌ستكاری ته‌واوی سێكته‌ره‌كان، په‌نجه‌بردن بۆ سه‌ر برینه‌كانی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان و بیماریهكانی ناوخۆ‌و هه‌موو ئه‌و ده‌لاقانه‌ی له سیی ساڵی رابردوودا وه‌ك شه‌به‌ق دیاره به هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و په‌رله‌مانتاری بچوكیش سودیان لێوه‌رگرتووه بۆ ماركێتینگی بچوكی خۆیان، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بیماریی و برین و قه‌یرانه سه‌ختانه به خه‌وبینین و داڕشتن و ستایش نابێت به هاتنی سه‌رۆكه‌كانی جیهانه‌وه بۆلامان، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌سته به چنینه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان و دووباره تهوزیفكردنهوهو به‌كارهێنانه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان له دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌ندروست و مرۆڤی هۆشیارو خاوه‌ن ئیراده كه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌ره‌و تێكشكانی زیاتر ده‌روات.
دیبلۆماسیەتی ماکرۆنیی.
گه‌شتی ئه‌مجاره‌ی ماكرۆن بۆ عێراق ده‌كرێت به دیبلۆماسیه‌تی ماكرۆنیی ناوی به‌رین، گرنگیهكهی له‌وه‌دا بوو، سێ زۆن و سێ هه‌رێمی سیاسی و مه‌زهه‌بی و ئیتنیكی گه‌رم و پڕئیشكالی به‌سه‌ركرده‌وه، كه بریتی بوو له (به‌غداد هه‌ولێر موسڵ) پایته‌خته‌كانی شیعه‌و هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ندی سوننه رادیكاڵه‌كان، كه ئه‌وه مه‌غزای قوڵی هه‌یه‌و له پرۆتۆكۆلی دیبلۆماسیدا به ئاسانی ئه‌مه دانه‌نراوه.
به‌دیوێكی تردا فه‌ره‌نسا كه هاوپه‌یمانێكی سه‌رسه‌ختی ئه‌مریكایه‌و له چوارچێوه‌ی ئه‌جێندای هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژه تیرۆریشدایه له عێراق، خۆی به ئاڵته‌رناتیڤی هێزه‌كانی ئهمریكاو گروپه سه‌ربازیه‌كانی تر نازانێت و بگره وه‌ك خاوه‌ن ره‌فتار ده‌كات، ئه‌م سه‌ردانه زۆر فه‌ردی و ئیندیفیجواڵهو په‌یوه‌ندی به ئاڵوگۆڕی سه‌ربازی و پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه نییه، ده‌شێت داڕشتنه‌وه‌ی ستراتیژیی ئه‌لیزێ بێت له عێراقی نوێی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئاینده‌یه‌كی دوور كه پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كان رۆڵیان باشتر بێت و عێراق نه‌كرێته عێراقی فاشیزم و پاكتاوكردن و بریاری میلیشیاكان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی نهزعه تائیفیه‌كان.
له ره‌هه‌نده‌كانی دیكه‌ی ئه‌م سه‌ردانه ئه‌وه‌یه ئه‌م هێزه نێوده‌وڵه‌تیه عێراقێكی ئارام و سه‌قامگیری بێ ئاریشه‌و كێشه‌ی ده‌وێت دوور له توندووتیژیی و سه‌رده‌رهێنانی گه‌راكانی ڤهندهمێنتاڵیزمی ئیسلامی و بهرماوهكانی داعش و تیرۆری رێكخراو. فه‌ره‌نسیه‌كان ئێستاش بۆچوونیان وایه پاریس و شه‌قامه‌كانی، میترۆ و كافێكانی، ئابووریی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كاتێك پارێزراوه، كه شه‌قام و كافێكانی به‌غدادو هه‌ولێرو شام به هه‌مان شێوه ئارام و پارێزراوبن، فه‌ره‌نسییه‌كان ئێستا زۆر كارده‌كه‌ن بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی وڵاته پڕ له جه‌نگ و نا ئارامه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و گه‌وره، به نمونه‌ی عێراق و سووریا‌و یه‌مه‌ن و لوبنان، بۆیه ئارامی سیاسی ئه‌و وڵاتانه به ئارامی سیاسی خۆیان وێنا ده‌كه‌ن، هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه له‌و ئه‌جێنداو پلانه‌و ده‌بێت باشتر له جاران خۆی رێكبخاته‌وه‌و ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنیش له ئاینده زامنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه بن و پاریس به تۆپزیی پشتگیریی له‌م پرسه ده‌كات.
خاڵێكی تر پرسی وه‌به‌رهێنان و هاتنی كۆمپانیا فهرهنسیهكانه بۆ عێراق و گره‌نتی پاراستنیان، به‌تایبه‌تی فه‌ره‌نسا چاوی بڕیوه‌ته دروستكردنه‌وه‌و ئیعمارو وه‌به‌رهێنان له سه‌رخانی عێراق و شاره وێرانكراوه‌كانی ده‌ستی داعیش به‌تایبه‌تی موسڵ و ده‌وروبه‌ری، بێگومان فه‌ره‌نسا خوازیاره پشكی هه‌بێت له‌م دۆخه‌دا وه‌ك چۆن پشكی هه‌بوو له كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش، ئێستا شام و عێراق تا راده‌یه‌ك ئارامه، فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت به‌لای كه‌مه‌وه ئه‌م ئارامیه به‌رده‌وام بێت بۆ زه‌مه‌نێكی درێژ كه له بیست ساڵ كه‌متر نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مۆركی ئاوهدانخوازیی و هه‌ژموونی فه‌ره‌نسا له ئاینده به ناوچه‌وانی عێراقه‌وه دیاربێت.
دواجار هه‌رێمی كویوبیك هه‌رێمێكی فه‌ره‌نسی زمانه له‌چوارچێوه‌ی وڵاتی كه‌نه‌دا، فیدراڵیه‌تێكی پارێزراوی هه‌یه به‌ته‌واوی مافه كه‌لتوریی و زمانی و ئابویهكانی خۆیه‌وه، كورد ده‌توانێت باشتر له جاران سوود له ئه‌زموونه فیدراڵیه‌كانی جیهان و رۆژئاوا وه‌ربگرێت و لۆبیی بۆ بكات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق