بەفەرمی ئەمەریكا مانەوەی خۆی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند
كونسوڵی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت كە لە كوردستان دەمێننەوە، كوردستان و ئەفغانستان جیاوازیی زۆریان هەیە، جیاوازییەكەشی ئاسمان و ڕێسمانە.
ئەمڕۆ دووشەم 30ـی ئاب، رۆبەرت پاڵەدینۆ كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەمێنێتەوە و بارودۆخی ئەفغانستان و كوردستان جیاوازە، جیاوازییەكەی ئاسمان و رێسمانە.
نوێنەرەكەی ئەمەریكا گوتی، سەرۆكی ئەمەریكا بەڕوونی بە سەرۆك وەزیرانی عێراقی ڕاگەیاندووە، ئارامی عێراق بۆ ناوچەكە گرنگە، هەروەها سەرۆك لەگەڵ پتەوكردنی پێوەندییەكانە لەگەڵ كوردستان.
باسی لەوەش كرد، ئەمەریكا عێراق و هەرێمی كوردستان جێناهێڵێت و هەر وڵاتێك تایبەتمەندی خۆی هەیە، سەرۆكمان لە گرنگی عێراق و كوردستان تێدەگات.
ڕوونی كردەوە، ئێستە ئەمەریكا تەنیا هێزە شەڕكەرەكانی لە عێراق دەكشێنێتەوە، بۆیە سیاسەتی خۆمان لە عێراق و هەرێمی كوردستان ناگۆڕین و بەردەوام دەبین.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق