سه‌در: به‌ دوو مه‌رج به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین

ليست هناك تعليقات


دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سەركردە ئاینییەكانی نەجەف، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند: ئامادەین پاشه‌كشه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی خۆمان بكه‌ین و، بەشداری هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق‌ بكەین، به‌ڵام چه‌ند مەرجێكیان هه‌یه‌.

ماڵپەڕی "شرق الاوسگ" لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در بڵاویكردۆتەوە، سەدر لەگەڵ كەسە نزیكەكانی سیستانی كۆبۆتەوەو، پێی وتوون: ئامادەیە پاشەكشە لە بڕیاری بایكۆتكردنی هەڵبژاردن بكات، بەڵام دوو مەرجی سەرەكی هەیە.
مه‌رجی یەكەم: هەڵبژاردن دوابخرێت بۆ كاتێكی تر، تا رەوتەكەی ئامادەكاریی تەواو بكات و گرەنتی دادپەوەریی ركابەریی لەگەڵ سەرجەم كوتلەكانی تردا هەبێت، كە ئەوان دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە.

مەرجی دووەم: سەدر داوای كردووە، سیستانی فەتوایەك بدات و، ئیدانەی گروپە چەكداریەكانی دەرەوەی حكومەت بكات، كە هەڕەشەیان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن دروست كردووه‌، چونكە ترسی ئەوە هەیە هێز بەكاربهێنن بۆ گۆڕینی نەخشەی هێز لە عێراق و، باڵانسی سیاسی شیعە لە بەرژەوەندی ئەو گروپانە.

جێگه‌ی باسه‌، بڕیارە 10-10-2021،هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت، بەپێی سەرچاوەكانیش هێزە شیعییەكان داوایان كردووە جارێكی تر هەڵبژاردن دوابخرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif