چۆن گۆڕانكاری له‌پڕۆگرامه‌كانی خوێندن بكرێت؟
ڕه‌ئوف محه‌مه‌د ئالانی
ژیان چۆن به‌پێی كات گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، وه‌ك شه‌وو ڕۆژو وه‌رزه‌كان، ئه‌مه گۆڕانكاریه‌كی گه‌ردونییه، له‌ده‌ستی مرۆڤدا نیه، بهلاَم هه‌میشه مرۆڤ خۆی بۆئه‌و گۆڕانكاریانه ئاماده‌ده‌كات و له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یانگونجێنێت. چه‌ندین وته و په‌ند و شیعر بۆ ئه‌و گۆڕانكاریانه وتراون، به‌نمونه( جارێك ده‌ڵێن زستان سارده) یان (به‌گوڵێك بههارنایه) یان(سێ شه‌ش، سێ چوار، ئه‌كاته مانگێ به‌هار) ......هتد هه‌رچه‌نده ئه‌مانه وه‌ك ئیدیۆم له‌ناو زمانی كوردیدا به‌كار هاتوون، به‌ڵام له‌ڕاستیدا كاتی شیكرنه‌وه‌ی مانای هه‌ریه‌كێك له‌مانه، ده‌مانخاته سه‌رئه‌و ڕایه‌ی كه گه‌لی كوردیش وه‌ك گه‌لانی تر توانیوێتی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رج و دۆخی جیهان و كه‌شوهه‌وا بگونجێنێ، تا ده‌گاته مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی تری ژیاندا به‌تایبه‌ت پرۆسه‌ی خوێندن و پڕۆگرامه‌كان، به‌هۆی گه‌شه‌كردن و گۆڕانكاری له داهێنانه زانستیه‌كان و پێشكه‌وتنی زمان.
پێویسته به‌چه‌ند ساڵێك ئه‌و گۆڕانكاریانه بخرێنه ناو پڕۆگرامه‌كانی خوێندن، تا له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی بیر‌و هزردا ئه‌وانیش نوێبكرێنه‌وه، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا زۆر له پڕۆگرامه‌كانی خوێندن گۆڕدران و چاپكرانهوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بینرا ته‌نها گۆڕینێكی ڕووكه‌ش بوو به‌تایبه‌ت بۆ چه‌ند وانه‌یه‌ك، چونكه ئه‌وكه‌سانه‌ی كرابوون به‌لیژنه‌ی ئاڵوگۆڕو ده‌ستكاریكردنی بابه‌ت و وانه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای (مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت) دانرابوون، جگه له‌چه‌ند كه‌سێكی به‌توانا كه ئه‌كرێ له‌هه‌موو بواره‌كاندا له‌و جۆره كه‌سه تایبه‌تمه‌ندانه دابنرێن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بێت و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه بكات كه له به‌شه‌كانی یه‌كه‌ی ڕاهێنانی په‌روه‌رده‌كاندا كارده‌كه‌ن و كار‌و چالاكی و شێوازه‌كانی وتنه‌وه‌ی بابه‌ته گۆڕدراوهكان چۆن و كێ ده‌یانڵێنه‌وه؟. ئه‌و ڕاستیه ده‌رئه‌كه‌وێ، به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی دیاریكراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك وانه‌بێژ وانه ده‌ڵێنه‌وه، ناهێڵرێت، كه‌سی گەنجی به‌توانا، ئه‌و وانانه بڵێنه‌وه، زۆرجاریش ئه‌و كاره به سه‌رپه‌رشتیاران ئه‌سپێردرێ، كه دڵنیام كه‌سی به‌توانایان تیایه، به‌ڵام له‌وه دڵنیانیم ئه‌و كه‌سانه بێننه پێش، بۆیه له‌سه‌ر یه‌كه‌ی ڕاهێنانی په‌روه‌رده له‌ناو وه‌زاره‌ت، پێویسته به‌ووردی ئه‌و خاڵه ڕه‌چاو بكات، تا بتوانرێ، كادری باشی زانستی ڕاهێنراو ئاماده‌بكات.
بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی گۆڕینی پڕۆگرامه‌كان سودیان لێوه‌ربگیرێ. هه‌ندێ له كتێبه‌كانی پڕۆگرامی خوێندن گۆڕاون، به‌ڵام به‌مه‌به‌ستی سود گه‌یاندن به چه‌ند كه‌س و چاپخانه‌یه‌ك كراون به دوو كتێب و سێ كتێب كه بۆته ئه‌ركێكی قورس له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردنی قوتابیان له‌گه‌ڵیاندا. خۆئاماده‌كردن بۆ گۆڕینی پڕۆگرام، كاتی ئه‌وێ و پلان و پڕۆژه‌ی زانستی گه‌ره‌كه، ئه‌ویش به ته‌نها لیژنه‌یه‌ك ناكرێ و سه‌ركه‌وتوو نابێ، پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه بنرێن:
1- كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رنج و تێبینی و ڕه‌خنه و كه‌موكوڕی له بابهتهكان
2- دانانی لیژنه‌یه‌كی زانستی بۆ پێداچوونه‌وه و چاككردن و زیادكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێویستن
3- دانانی لیژنه‌یه‌كی زمانه‌وانی به‌تایبه‌ت بۆ خاڵبه‌ندی و ڕێزمان، تابابهتهكه به‌زمانێكی جوان و ڕوون و ڕاست بنوسرێته‌وه
4- دانانی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی پێش چاپكردن
5- چاپكردنی پڕۆگرامه‌كان
6- كردنه‌وه‌ی خولی پێویست بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی وانه‌كان ده‌ڵێنه‌وه گۆڕینی پڕۆگرام هه‌نگاوێكه بۆ به‌دیهێنانی گۆڕینی عه‌قڵ و هزری كۆمه‌ڵگه،جائه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه نه‌كرێت، واته هیچ پێشكه‌وتنێكیش به‌دی نایه‌ت، له‌خۆڕانیه (جۆرج بهردناشۆ 1856 - 1950) وتوێتی: ( پێشكه‌وتن به‌بێ گۆڕانكاری مه‌حاڵه، ئه‌وانه‌ی ناتوانن عه‌قڵیان بگۆڕن، ناتوانن، هیچ شتێك بگۆڕن) . گۆڕبنی پڕۆگرامی خوێندن پێویسته به‌له‌به‌رچاوگرتنی پێویستی گۆڕانكاری له‌و پڕۆگرامانه‌دا، لانی كه‌م به پێنج ساڵ جارێك به‌ووردی چاودێری بكرێت، ئینجا هه‌نگاو بۆئه‌و ئامانجه بنرێت، ئێمه نانوسین تا كه‌س و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچوون نه‌كات، ئه‌نوسین وه‌ك خه‌مخۆرێك تا ڕه‌چاو بكرێت و سودی لێببینرێت و نه‌وەكانی داهاتوو به‌و گۆڕانكاریانه ئاشنا بكرێن و خه‌ونی شارستانی و هه‌نگاوه‌كانمان، له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ژیاریدا تەریب بن .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق