یوسف محەمەد:سەرهەڵدانەوەی حوکمی شمولی و شکستی دیموکراتیزەکردنە

ليست هناك تعليقات



د.یوسف محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کۆنتڕۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە قۆناغێکی نوێیە لەسەرهەڵدانەوەی حوکمی شمولی و شکستی دیموکراتیزەکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها روداوەکانی ئەو وڵاتە "زەنگی مەترسین بۆئەوانەی لەبری خەڵك پشتئەستورن بە هێزی دەرەکی".

سەرهەڵدانەوەی حوکمی شمولی و شکستی دیموکراتیزەکردنە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
یوسف محەمەد لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر باسی لەوەشکردوە، کۆنتڕۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبان "قۆناغێکی نوێیە لەسەرهەڵدانەوەی حوکمی شمولی و شکستی دیموکراتیزەکردن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهۆی شکستی نوخبەیەکی گەندەڵی پشت ئەستور بەتەزویر".

روداوەکانی ئەفغانستان زەنگی مەترسین بۆ دەسەڵاتدارانی تری ناوچەکەش
ئاماژەی بەوەشکردوە، "روداوەکانی ئەفغانستان زەنگی مەترسین بۆ دەسەڵاتدارانی تری ناوچەکەش کە لەبری خەڵک بۆ مانەوەی دەسەڵاتیان پشت ئەستورن بە هێزی دەرەکی".

ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان وڵاتەکەی بەرەو تاجیکستان جێهێشت
لەدواین پێشهاتی فغانستاندا ئێوارەی ئەمڕۆ ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان وڵاتەکەی بەرەو تاجیکستان جێهێشت، بزوتنەوەی تاڵیبانیش رایگەیاند لێکۆڵینەوە لەهەواڵی چونەدەرەوەی ئەشرەف غەنیی بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن.

هاوڵاتیان ئۆتۆمبێل و خانوەکانیان جێهێشتوە و هەڵاتوندوای ئەوەی تاڵیبان گەیشتە چەند ناوچەیەکی پارێزگای کابوڵی پایتەختی ئەو وڵاتە، ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵکیدا دروستبوە و بەشێکیان کابوڵ جێدەهێڵن. هەروەها بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، بەشێک لە خەڵکی ماڵ، ئۆتۆمبێل و خانوەکانیان جێهێشتوە و هەڵاتون یان بەرەو فڕۆکەخانە رۆیشتون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif