دانانی ئاڵای کوردستان و خوێندنەوەی نێچیروان بارزانی

ليست هناك تعليقات

بێستون هەورامی

ئێران بەدرێژای مێژوو لەچل ساڵەی شۆڕشی ئیسلامیدا بەتا یبەتی وێڕای گوشارە جیهانیەکان لەسەری ، تاکە وڵات بووە توانیویەتی هەژمون و ئامانجەکانی شۆڕش ، نەک هەر لەناو خۆی خۆیدا دەستەبەر بکات ، بەڵکۆ بۆ بەرفراوانترین جوگرا فیا لەڕۆژهەڵاتی ناویندا وەشانی بۆسەر نەتەوەو جیاوازەکان لەوڵاتانی وەک : هندستان ، پاکستان ، ئەفغانستان ، سعودیە یەمەن ، بەحرین ، کوەیت ، قەتەر ، ئێراق ، سوریا ، لوبنان و هتد... بەبێ سڵکردنەوە لەهەر دژبەریێک لەبەرانبەریدا دەیان گروپ و ڕێکخراوی مەزهەبی تاگەیشتن بەباشوری کیشوەری ئەفەریقای دروست بکاو ، ئەمڕۆش لەقۆناغی تونترین ململا نێدایە لەگەڵ کۆمەڵگای جیهانی لەمەڕ بەرهەم هێنانی چەکی ناوەکی و لەگەڵ ئەم ئاماژەیەدا ، ستراتیژیەت و هەڵکەوتەی جوگرافیای گەورەترین ڕۆڵگێڕی نەک هەرلەپرسەکانی تایبەت بەناوخۆی خۆی بەڵکو پێگەیەکی بەهێزتری لەم ئاماژەیە لەپر سەکانی ناوچەکەدا بەئێران بەخشیوە ..!!.

بۆیە ناکرێ بەهەندێک چاویلکەی سیاسی کۆمەڵگای جیهانی و سۆزداری نەتەوەیمان لەئێرانی ئەمڕۆ لەم ناوچەیەدا بڕوا نین ، بەڵکو ئەبێ وەک ئەو واقعەی لەم ناوچەیەدا بەتایبەت بۆ ئێمەی کورد کەئەمڕۆ لەچوارچێوەی ئێراقدا قەوارەیەکی دەستوریمان بەناوی(هەرێمی کوردستان)ەوە هەیەو دەیان هەزار کیلۆمەتر هاوسنوری لەگەڵ ئێراقدا هەیە لێیبڕوانین .

لە٢٠٢١/٨/٥سەرۆک(نێچیروان بارزانی)بەیاوەری ، شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم پەرلەمان حکومەت لەسەر بانگهێشتی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بۆ بەشداری کردن لەڕێوڕە سمی سوێندخواردنی(ئیبراهیم ڕەئیسی)سەرۆک کۆماری نو ێی ئەو وڵاتە گەیشتنە ئێران و بەپێی ڕێسا دیبلۆماسیەکانی ئەو وڵاتە بەدانان و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەفڕۆکەخانە ی میهرئابادا لەتاران و هەروەها لەشێوازی دانیشتنی سوێند خواردنی(ڕەئیسی)لەناو هۆڵی پەرلەمانی ئەو وڵاتە پێشوازیا ن ، لێکراو ئەم ئاماژەیە زۆرترین لێدوان و بابەتی پشتیوانی وەک ئەو واقعەی هەیەو دژبەر لەمیدیاو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هێنایەبون ..!؟.

ئەمڕۆ سەرۆک نێچیروان بارزانی بەپێی ئەو بەرپرسیاریە گە ورەیەی سەرشانی و هەستکردنی بەبەرپرسیاری ، ئەخلاقی سیاسی و نیشتمانیانەی لەچوارچێوەی واقع و هەروەها تێزە سیاسی و فەلسەفیەکان هەنگاو بەئاراستەی بەهێزکردنی پە یوەندیەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەواوی وڵاتانی جیها ن و پاراستنی لەهەر پیلانگێڕیێک بۆ ئەنجامدانی(دانوستان و گفتوگۆ)لەمەڕ چارەسەرکرد نی پرسەکان دەنێ نەک هەندێک بڕگەو بابەت لەهەر سۆنگەو پیلانگێڕیێکەوەبێ کە لەزانستی سیاسەت دا نەک هەر بونیان نیە ، بەڵکو مایەی گاڵتەجاڕی پێکردنیشنین ..!!.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif