"سه‌ربازه نهرمونیانهكه"ی ئه‌مه‌ریكا به‌ر ته‌قینه‌وه‌ی كابول كه‌وت
دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی به ناوی "نیكۆڵ جی" بڵاوبوویه‌وه، كه له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول منداڵێكی ئه‌فغانی له ئامێز ده‌گرێت، هه‌واڵی مه‌رگی "سه‌ربازه نهرمونیانهكه" له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كابول له پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو راگه‌یه‌ندرا.
پێشتر وێنه‌ی "نیكۆڵ جی" بڵاوكرایه‌وه، كه له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول له كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته، منداڵێكی ئه‌فغانی له ئامێزگرتووه، كه منداڵه‌كه یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی بۆ ناوچه‌ی ئارام ده‌گوازرێنه‌وه.
ئه‌و وێنه‌یه و وێنه‌یه‌كی دیكه، كه سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان منداڵانی ئه‌فغانستانیان له ئامێز گرتووه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا و جیهانیش درووست كرد.نیكۆڵ منداڵێكی ئه‌فغانی له ئامێز گرتووه، به‌ر له‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی كابوله‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگوازرێته‌وه
ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییانه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌لامه‌ت نه‌بوون، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ده‌یان خه‌ڵكی دیكه‌ی مه‌ده‌نی كوژران، ئاماژه به‌وه كراوه، 13 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا كوژراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ناوی ئه‌و 13 سه‌ربازه‌ی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كابول كوژران، بڵاوكرده‌وه، كه "نیكۆڵ جی"ی ته‌مه‌ن (23) ساڵیش یه‌كێكه له قوربانییه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه و له ریزی هێزی مارێنزی ئه‌مه‌ریكا بووه.نیكۆڵ گرنگی به منداڵانی ئه‌فغانی ده‌دا
نیكۆڵ، كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی به "سه‌ربازه نهرمونیانهكه" ناسراوه، هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له كوژرانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام نووسیویه‌تی: "عاشقی كاره‌كه‌مم".
نیكۆڵ له به‌شی چاككردنه‌وه له هێزه‌كانی مارێنز كاری ده‌كرد، خه‌ڵكی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكایه، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكی كردووه، كه ئه‌ویش له پاڵ هێزی مارێنز خزمه‌ت ده‌كات.
نیكۆڵ به‌مدواییانه ئه‌ركی گرنگیپێدانی ئه‌و ژن و منداڵه ئه‌فغانییانه‌ی پێسپێردرابوو، كه له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول-ه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌گوازرانه‌وه، دوایین وێنه‌ش كه نیكۆڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه، چاودێری كاروانێكی گواستنه‌وه‌ی ئه‌فغانییه‌كانه، بۆ ناو فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا.
دوایین وێنه‌ی "نیكۆڵ جی"، كه چاودێری كاروانێكی گواستنه‌وه‌ی ئه‌فغانییه‌كان ده‌كات
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق